بارسێلۆنا دەیەوێت گوندۆگان پێشکەشی یانەیەكی سعوودی بکات

ئیلکای گوندۆگان ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، بە شێوەیەکی فەرمی وازهێنانی لە یاریی نێوەدەوڵەتی راگەیاند و رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا دەیانەوێت، ناوەڕاستکارە ئەڵمانی یانەکەیان، پێشکەش بە یانەی نەسڕی سعوودی بکەن، ئامانج لەو کارەیان ئەوەیە، پێشكۆتایی هاتنی گرێبەستی ئەو یاریزانە، پارەیەکی باش لە فرۆشتنی دەست بکەوێت و لە بەرامبەردا بەشێک لە کێشە داراییەکانیان چارەسەر بکەن.
لەلایەکی دیکەوە رادیۆی کادێنا سێریش بڵاویکردەوە، گوندۆگان بە هیچ شێوەیەک ئامادەنیە ئەوروپا جێبهێڵێت و دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی هەیە، لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی بەریتانیاش بڵاویان کردووەتەوە، پێپ گواردیۆلا بەرێوەبەری هونەری مان سیتی، گلۆپی سەوزی بۆ گەڕانەوە ناوەڕاستکاری ئەڵمانیەکە هەڵکردووە.
ئیلكای گوندۆگانی تەمەن 33 ساڵ، لە هاوینی رابردوو لە یانەی مانچێستەر سیتییەوە بە گرێبەستێكی ئازاد بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا كرد، لەگەڵ بارسا لە سەرجەم پاڵەوانێـییەكان بەشداریی لە 51 یاریی كرد، 5 گۆڵ و 14 ئاسیستی تۆمار كرد، بەڵام هیچ ناسناوێكی نەبردەوە.

.

 

Fly Erbil Advertisment