"ڤینیسیۆس جۆنیۆر بڕیار دەدات"

ڤینیسیۆس
ڤینیسیۆس

بەپێی سەرچاوەکان ئەگەر هەیە ئەم وەرزە کۆتا وەرزی ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی بێت لەگەڵ ریاڵ مەدرید.


ESPN کە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوە ئاشکرای کردووە لە هاوینی داهاتوو ریاڵ مەدرید داواکارییەکانی لەپێناو فرۆشتنی ڤینیسیۆس دادەبەزێنێت بەهۆی ئەوەی دوو ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە.

هێمای بۆ ئەوەش کردووە ریاڵ مەدرید ئەم هاوینەی گفتوگۆکانی لەبارەی فرۆشتنی ڤینیسیۆس رەتکردەوە و داوای ملیارێک یۆرۆی دەکرد کە نرخی شکاندنی گرێبەستی ئەم یاریزانە بەڕازیلییەیە.

ئی ئێس پی ئێن ئاشکراشی کردووە تیمەکەی ڤینی بە راشکاوانە پەیامێکیان ئاراستەی ریاڵ مەدرید کردووە کە لەم کاتە نایانەوێت گرێبەستەکەی ڤینی لەگەڵ یانەکە نوێ بکەنەوە

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە ڤینیسیۆس تاکو کۆتایی ئەم وەرزە چاوەڕێ دەکات و دواتر بڕیاری کۆتایی دەدات بە چوونی بۆ خولی سعوودیە یان نەچوونی بۆ ئەو خولە.

چەند سەرچاوەیەکیش باس لەوە دەکەن نازناوی باڵۆن دۆر کاریگەری لەسەر بڕیاری ڤینیسیۆس دەبێت لە مانەوە و رۆیشتنی لە ریاڵ مەدرید.

Fly Erbil Advertisment