کوردستان24 بنکەکانی تۆماری بایۆمەتری بڵاو دەکاتەوە

K24 – هەولێر:
بۆ تەواوکردنی پرۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری خانەنشینانی هەرێمی کوردستان و چارەکردنی کێشەکانی لیستی مووچە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بنکەیەکی بۆ تۆماری بایۆمەتری کردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەنتەری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆ و زۆربەی قەزاکانی هەرێمی کوردستان، بنکەی بۆ تۆمارکردنی بایۆمەتری مووچەخۆران ئامادەکردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هەر خانەنشینێک بایۆمەتری نەکردووە، لە ماوەی دوو هەفتەدا خۆی لە بایۆ مەتری تۆمار بکات.
لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: هەر خانەنشینێك بایۆمەتری كردووە و نەیگەڕاندووەتەوە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەترییەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار.
هەروەها جەختیشی کردووەتەوە، هەر خانەنشینێك لەماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەتری نەكردبێت و نەیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار، بەپێچەوانەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت.
بنکەکانی تۆماری بایۆمەتری لە سنووری پارێزگای هەولێر
بانکی فیدراڵ – هەولێر/ شەقامی 30 مەتری بەرانبەر قوتابخانەی جمهوری
بانکی بێخاڵ – هەولێر / ئیسکان ناو شوقەکانی ئیسکان
بانکی حەمرین – هەولێر - کەسنەزان تەنیشت بلو سەنتەر
بانکی عەنکاوە - هەولێر / عەنکاوە پشت هۆتێل رۆیال
بانکی بەحرکە - هەولێر / بەحرکە تەنیشت ناحیە
بانکی ئازادی – سۆران / شەقامی شارەوانی
بانکی باواجی – کۆیە / سەنتەری کۆیە
بانکی سۆرک – شەقڵاوە / بەرانبەر مزگەوتی گەورەی شەقڵاوە
بانکی مێرگەسۆر – مێرگەسۆر / نزیک وێستگەی کارەبا
بانکی گوڵان – قەزای خەبات / تەنیشت قایمقامییەت
بنکەکانی تۆماری بایۆمەتری لە سنووری پارێزگای سلێمانی
بانکی باخان – سلێمانی / گەڕەکی کوردسات بەرانبەر ڕادیۆ نەوا
بانکی مەڵکەندی – سلێمانی / دوو سایدی کارێزەوشک نزیک پردی کۆبانی، باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی
بانکی بابان – سلێمانی / کۆتای شەقامی سالم
بانکی تووی مەلیک – سلێمانی / پشت ئاسایشی گشتی نزیک پارکی دایک
بانکی تانجەڕۆ – سلێمانی / بازنەی مەلیک مەحموود بەرانبەر گەڕەکی چوارچرا
بانکی هەڵەبجە – هەڵەبجە / ناو بازاڕ
بانکی ڕانیە – ڕانیە / ناو بازاڕ
بانکی گەرمیان – کەلار / بەرامبەر قایمقامییەت
بانکی چەمچەماڵ – چەمچەماڵ / نزیک قایمقامییەت
بانکی سەیدسادق – سەیدسادق / ناو بازاڕ
بنکەکانی تۆماری بایۆمەتری لە سنووری پارێزگای دهۆک
پارێزگای دهۆک – سەنتەری شار / ناو باڵەخانەی پارێزگا
بانکی ماڵتا – دهۆک / بەرانبەر بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی دهۆک
بانکی خابیر –زاخۆ / نزیک مزگەوتی قدووس
بانکی پێرس – ئاکرێ / نزیک قایمقامییەت
بانکی سۆلاڤ – ئامێدی / نزیک قایمقامییەت