بەهۆی گڕکانەکەی ئیتالیاوە 1500 کەس ئاوارەبوون

K24 – هەولێر:
لە کێڵگەی سرووشتی فلێگریان لە ئیتالیا و نزیک چیای ڤیسوڤیوس، مەترسیدارترین گڕکانی ئەورووپا، کە تەمەنی دوو هەزار ساڵە چالاک بووەتەوە و هەزار و 500 کەسی ئاوارە کردووە و مەترسیشی بۆ سەر ژیانی نزیکەی 500 هەزار هاووڵاتی دروستکردووە.
لە ناوچەی گڕکانەکە دووکەڵ لە زەوی بەرز دەبێتەوە، و هۆکاری دروستبوونی گڕکانەکەش، بوومەلەرزەیەک بووە شارەزایان پێشنیازی ئەوە دەکەن، کاتی ئەوە هاتووە بیر لە چۆڵکردنی ناوچەکانی نزیک گڕکانەکە بکرێتەوە.
قەیرانەکە خەریکە مشتومڕێک لەنێو کۆمەڵی زانستیی ئیتالیا لەسەر مەترسییەکانی ئەو ڕووداوە سرووشتییە دروست دەکات، کە پانییەکەی زیاترە لە 11 کیلۆمەتر و چەندین کانگەی ئاگرینی لە خۆگرتووە و ڕۆمانەکانیش پێشووتر بە دەروازەی دۆزەخیان زانیووە.
هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ بەرزبوونەوەی لەناکاوی ماگما بتوانێت ئاماژە بێت بۆ تەقینەوە لە ماوەیەکی نزیک، بەڵام گڕکانەکان پێشبینی نەکراون و لەتەک بوومەلەرزەکان، تەشەنەی گڕکانەکان بۆ ئیتالییەکان جێگەی نیگەرانییە.
هاووڵاتییانی دانیشتووی ناوچەکە لە ئێستاوە بارگەکانیان پێچاوەتەوە و 80 هەزار کەس خۆیان بۆ کۆچکردن ئامادە کردووە و بە تێکڕا 485 هەزار هاووڵاتی ژیانیان لەژێر هەڕەشەدایە.
تەقینەوەی مەزنی گڕکانەکە دەکرێت کارەساتێکی هاوشێوەی ڕووداوی پەمپێی 79 ساڵ پێش زایین بنێتەوە، ئەو کاتەی لە چیای ڤیزوڤیوس تەقەینەوەکە ڕوویدا و خەڵکانێکی زۆری بە بەرد کرد. وێڕای ئامادەکاریی بۆ ڕوودانی تەقینەوەکە، تاکە پێشنیازی زاناکان ئەوەیە خەڵک خۆیانی لەگەڵ بگونجێنن و ژیان بکەن.