ئانۆ جەوهەر: مەسرور بارزانی درێژەپێدەری ڕێگەی سەرۆک بارزانییە

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی حامورابی
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی حامورابی

سەرۆکی هاوپەیمانیی حامورابی ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی درێژەپێدەری ڕێگەی سەرۆک بارزانییە، کە هەموو پێکهاتەکان و ئایینەکانی عێراقی بە دادپەروەری لە دێر زەمانەوە کۆ کردووەتەوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە، 29ـی ئابی 2024، ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی حامورابی، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ڕۆڵی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەکو سەرکردەیەکی کوردستانی، ڕۆڵێکی گرنگە لە قۆناغێکی مێژووی و هەستیاری لە کوردستان.

سەرۆکی هاوپەیمانیی حامورابی دەڵێت: سەرۆکی حکوومەت درێژە پێدەری هزر، بیر و عەقڵییەتە، بەڕێگەی بارزان، کە لە شێخ سەلامەوە بۆ خودان و بارزانی نەمر، سەرکردایەتیی کردووە و دواتر بۆ سەرکردایەتیی سەرۆک مەسعوود بارزانی؛ مەسرور بارزانیش قوتابی و درێژەپێدەری ڕێگەی سەرۆک بارزانییە، کە هەموو پێکهاتەکان و ئایینەکانی عێراقی بە دادپەروەری لە دێر زەمانەوە کۆکردووەتەوە.

ئانۆ جەوهەر دەشڵیت: هەموو پێهاتەکانی کۆکردووەتەوە و ئاراستەیان کردوون بۆ ئەوەی خاکی خۆیان بپارێزن، ڕێگە بکەن لە هەموو هێزێک بۆ ئەوەی خاک و مافیان داگیر بکات، هەربۆیە پشتگیریی مەسرور بارزانی، پشگیرییە لە خاک و خۆمان.

هەروەها "بە ئامانجگرتنی سەرۆکی حکوومەت، بە ئامانجگرتنی هەرێمی کوردستانە. مەسرور بارزانی، هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان بپارێزێت، هەر بە ئامانج گرتنێک بۆ سەرکردە نیشتمانییەکان کە مەسرور بارزانی یەکێکە لەو سەرکردانە و سەرۆکی حکوومەتە و سەرکردایەتی ئەم ڕەوتە نیشتیمانییە دەکات لە ژێر سێبەری سەرۆک بارزانی، بە ئامانج گرتنی هەموو تاکێکی کوردستانە.

ڕاشیگەیاند، "هەر نیشتمان پەروەرێک لەم خاکە مەسرورێکە، بە ئامانجگرتنی سەرۆکی حکوومەتیش بە ئامانجگرتنی پارێزەرانی قەوارەی هەرێمی کوردستانە. بۆیە کاتێک ئێمە بەرگری دەکەین لە مەسرور بارزانی، بەرگری لە خۆمان و قەوارەکەمان دەکەین.

Fly Erbil Advertisment