ماڵێک لە کەرکووک سووتا و دووکەڵ سێ منداڵی خنکاند

دیمەنێکی ژووری خانووەکە دوای سووتانی (وێنە: سۆران کامەران -  کوردستان24)
دیمەنێکی ژووری خانووەکە دوای سووتانی (وێنە: سۆران کامەران - کوردستان24)

 ماڵێک لە گەڕەکی (پەنجا عەلی)ـی شاری کەرکووک سووتا و سێ منداڵ بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە خنکان.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 31-08-2024، ماڵێک لە گەڕەکی (پەنجا عەلی)ـی شاری کەرکووک سووتا؛ لە ئەنجامدا سێ منداڵ کە لەنێو خانووەکەدا بوون، بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە خنکان.

ئەو سێ منداڵەی گیانیان سپاردووە بریتین لە: جەنە قەیسەر، تەمەن 13 ساڵ؛ شەمس قەیسەر، تەمەن سێ ساڵ و ئەزەل قەیسەر، تەمەن هەشت ساڵ.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە کەوتووەتەوە و لە کاتی ڕووداوەکە دایک و باوکی ئەو سێ منداڵە لە ماڵ نەبوونە.

 

Fly Erbil Advertisment