شوان کەلاری: پرسی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی کوردستان لە دوو مانگدا کۆتایی دێت

شوان کەلاری، ئەندامی  پەرلەمانی عێراق
شوان کەلاری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق

سەبارەت بە هاوتاکاردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مووچەی خانەنشینانی حکوومەتی فیدراڵ، شوان کەلاری ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت مووچە خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوتای عێراقی لێ بکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا بەگوێرەی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی داوای لە گەنجینەکان کردووە، لیستی خانەنشینان بە هاوتاکراوی ڕەوانەی وەزارەتی بکەن، گوتیشی ئەم پرسە لە دوو مانگدا کۆتایی دێت و فەرمانبەرانی هەرێمی  کوردستان بە مافەکانیان دەگەن.

شوان کەلاری بۆ کوردستان24 گوتی: دیدگای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونە، کاری ڕژد دەکات بۆ ئەوەی بەپێی بڕیاڕی دادگای فیدارڵی مووچەی خانەنشینانی کوردستان هاوتا بکرێت، یەکێک لە کێشەکانی مووچەی مانگی حەوت(تەممووز) کە ئاستی مووچە بەرزبووەوە، یاخود ڕێژەی پارەکە لە 956 ملیارەوە گەیشتبووە ترلیۆنیک دینار زیاتر، بابەتەکە ئەوەبوو وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی خانەنشینکراوانی بە هاوتاکراوی ناردبوو، بۆیە 54 ملیار دینار بەجیاواز لەگەڵ مووچەی مانگی شەش چووە سەر کۆی گشتی مانگی حەوتی فەرمانبەران، بۆیە پرسیار کرا ئەو پارەیە بۆ زیاد کراوە، وەزارەتی دارایی داوای لە گەنجینەکان کردووە لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی، وەکو ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاری لەسەر داوە بدرێت، بۆ مانگی ئاب یاخود ئەیلوول، ئەو بابەتە کۆتایی دێت، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە مافەکانیان دەگەن.

Fly Erbil Advertisment