دلۆڤان محەممەد: لە کابینەی نۆیەم 56 پرۆژەی تەندروستی لە هەولێر جێبەجێ کراون

K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، دەڵێت: کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەتی بە کەرتی تەندروستی داوە، هەروەها 40%ـی ئەو چارەخوازانەی کە سەردانی نەخۆشخانەکانی هەولێر دەکەن خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.
دلۆڤان محەمەمد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، لەمیانەی بەشداریی لە گەشتی دواهەواڵی کاتژمێر 23ـی کوردستان24ـدا، گوتی: کەرتی تەندروستی لە هەولێر لە ئاستێکی زۆر باش دایە، لە کابینەی نۆیەم لە شارەکە نزیکەی 56 پرۆژەی تەندروستی جێبەجێ کراون.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، دەڵێت: لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر هەموو جۆرە نەشتەرگەرییەک دەکرێت هەروەها هەموو جۆرە خزمەتگوزارییەکی پزیشکی پێشکەشی چارەخوازان دەکرێت.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەتی بە کەرتی تەندروستی داوە، هەروەها 40%ـی ئەو چارەخوازانەی کە سەردانی نەخۆشخانەکانی هەولێر دەکەن خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.
دلۆڤان محەمەمد، گوتی: بەهۆی پێشکەوتنی کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، ئێستە چارەخوازەکانی ئێمە پێویست ناکات سەردانی دەرەوەی وڵات بکەن بۆ چارەسەری پزیشکی چونکە هەموو چارەسەرییەکان لە هەولێر فەراهام کراوە، بەڵکو ئێستە هاووڵاتییان لە وڵاتەکانی دیکەوە بۆ مەبەستی چارەسەری پزیشکی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
لەبارەی نەخۆشخانە حکوومییەکانەوە، ناوبراو، دەڵێت: نەخۆشخانە حکوومییەکان لە سەردەمی کابینەی نۆیەم پێشکەوتنێکی زۆر باشیان بەخۆیانەوە بینوە و بوونەتە جێگەی متمانەی چارەخوازان، لە سەردەمی ئەم کابینەیە هیچ جیاوازییەک لەنیوان کەرتی گشتیی و کەرتی تایبەتدا نەماوە، هەم لە ڕووی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی، هەم دابینکردنی دەرمان.