خانەوادەی حه‌كیم لوقمان: چه‌ندین جاره لە تورکیا په‌لاماری هاووڵاتییانی كورد ده‌درێت

K24 – هەولێر:
خانه‌واده‌ی حه‌كیم لوقمان، ئه‌و گه‌نجه‌ی له وڵاتی توركیا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه به‌هۆی قسه‌كردنی به كوردی په‌لاماردرا و كوژرا، جه‌خت دەکەنەوە، تا ئێستە چه‌ندین گه‌نجی كورد له وڵاتی توركیا كوژراون، تەنیا لەبەر ئەوەی کە کوردن.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، خانه‌واده‌ی حه‌كیم لوقمان، ئه‌و گه‌نجه‌ی له وڵاتی توركیا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه به‌هۆی قسه‌كردنی به كوردی په‌لاماردرا و كوژرا، ڕایانگەیاند، ئه‌مڕۆ ڕۆژی كۆده‌نگییه، چونكه ئه‌و حاڵه‌تانه بابه‌تی نه‌ته‌وه‌یین و ده‌بێت حزبایه‌تی به‌لاوه بنێین، ئه‌گینا بۆچی ته‌نها له‌و وڵاته په‌لاماری كورد ده‌درێت.
هاوکات ئامەژەیان بەوە دا، تا ئێستە چه‌ندین گه‌نجی كورد له وڵاتی توركیا كوژراون، تەنیا لەبەر ئەوەی کە کوردن.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2024 سێ هاووڵاتیی دانیشتووی ناحیەی کەلەکچی لە سنووری پارێزگای دهۆک؛ لەگەڵ چەند کەسێک لە بەردەم هۆتێلی زووریچی ئیستانبوڵ بەشەڕ هاتن و بەهۆیەوە یەکێکیان بە چەقۆ کوژرا.
ئەو هاووڵاتییەی کەلەکچی کە لە شەڕەکەدا کوژراوە، ناوی "حەکیم لوقمان"ـە، کاری بازرگانیی ئۆتۆمبێل دەکات، تەمەنی نزیکەی 45 ساڵ دەبێت و باوکی سێ منداڵە.
هەر لە شەڕەکەدا، برا و ئامۆزایەکی حەکیم بە چەقۆ بریندار کراون و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون؛ بەڵام بکوژی حەکیم و ئەوانەی لەگەڵی بوون، هەڵاتوون و تاوەکوو ئێستە دەستگیر نەکراون.