سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە پارێزگاری سەڵاحەددین دەکات

K24 – هەولێر:
سەرۆک بارزانی و پارێزگاری سەڵاحەددین، جەختیان لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان پارێزگای سەڵاحەددین و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
ڕۆژی یەکشەممە 8ـی ئەیلوولی 2024 لە سەڵاحەددین، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە بەدر مەحموود ئەلفەحل، پارێزگاری سەڵاحەددین و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی ڕەوشی گشتیی عێراق و باروگوزەرانی هاووڵاتییان لە پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا، هاوکات جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان پارێزگای سەڵاحەددین و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
