یانەی شورتە بۆ بردنەوە لە یانەکەی کریستیانۆ پەنا بۆ کوڕە کوردێک دەبات

دڵشاد ئەحمەد
دڵشاد ئەحمەد

یانەی شورتەی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ دڵشاد ئەحمەد راهێنەر و شرۆڤەکاریی تۆپی پێ واژۆ کرد.

دڵشاد ئەحمەد شرۆڤەکاریی وەرزشیی پێشووی کوردستان24 بەرەو بەغدا بەڕێکەوت و لەمەودوا شیکاریی و خوێندنەوەی یارییەکان بۆ یانەی شورتە دەکات و یانەکەی بەغدا دەیەوێت لەڕێگەی ئەم کوڕە کوردەوە خاڵە بەهێز و لاوازەکانی تیپی بەرامبەر ئاشکرا بکات.

ئەمشەو یەکەمین ئەرکی دڵشاد ئەحمەد لەگەڵ یانەی شورتە دەستپێدەکات، بە چاودێریکردنی یاریی لوتکەی یانەی نەسڕە بەرامبەر یانەی ئەهلی لە خولی رۆشنی سعوودیە.

ئەم شیکردنەوە و خوێندنەوەیەی دڵشاد وەکو ئامادەکارییەکە بۆ یارییەکەی رۆژی دووشەممە، کە بڕیارە یانەکەی بەغدا لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا رووبەڕووی یانەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ببێتەوە.

دڵشاد ئەحمەد بە ڕێگەیەکی زانستی و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو شیکردنەوە بۆ یارییەکەی نەسڕ دەکات و دواتر لەگەڵ راهێنەری یانەکە کار لەسەر پێکهاتە و خاڵە بەهێز و لاوازەکانی تیپی رکابەر دەکات.

دڵشاد خاوەنی چەندان بڕوانامەی راهێنەرایەتی و پێشتریش وەکو یاریدەدەری نزار مەحرووس لەگەڵ یانەکانی زاخۆ و نەورۆز کاری کردووە و بەمدواییەش ئۆفەرێکی یانەی وەحدەی سووری رەتکردەوە، هاوکات وەکو شرۆڤەکاری تایبەتی کوردستان24 شیکردنەوەی بۆ یانە کوردییەکان و یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق کردووە.

دڵشاد ئەحمەد
دڵشاد ئەحمەد

 

 

Fly Erbil Advertisment