بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر: هیچ جۆرە تەماتەیەک هاوردە ناکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ڕایگەیاند، سنوورەکانمان کۆنترۆڵکردووە بەرهەمی تەماتە هاوردە ناکرێتە هەولێر و دەوروبەری؛ ئەو تەماتەی لە بازاڕ هەیە، بەرهەمی جووتیاریانی خۆمانە.
پێنجشەممە، 19ـی ئەیلوولی 2024، هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بۆ هاوردەکردنی تەماتە زوو سنوورەکانمان کۆنترۆڵ کردووە، بۆ ئەوەی هاوردەکردنی تەماتە زیان بە جووتیارانی هەولێر نەگەیەنێت.
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر دەڵێت: بازگەکان ئاگەدار کراونەتەوە و کۆنترۆڵکراون وەک بازگانەی سنووری هەولێر و حکوومەتی عێراقی، بازگەی شێراوە و چەند بازگەیەکی دیکە، ڕێگە نادەین هیچ جۆرە تەماتەیەک هاوردە بکرێت بۆ ناو هەولێر و دەوروبەری، ئەو تەماتانەی دێن هەموویان ئێرانین بە هەر بیانوویەک بێت، دەیانەوێت لەناو هەرێم ساغ بکرێتەوە.
دەشڵێت: هێزە ئەمنییەکان و کەرەنتینەی کشتوکاڵی لە بازگەکان ئامادەن و ڕێگە نادەن بەو بەرهەمانەی وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنیانی قەدەغە کردووە، بێتە ناو هەولێر.
هێمن سەید موراد ڕاشیگەیاند، جووتیارانی هەولێر گرفتی بەرهەمەکانیان نییە، ئەو تەماتەیەیی لە بازاڕیش هەیە، بەرهەمی جووتیارانی، سیدەکان و حاجی ئۆمەرا، قوشتەپە، هەندێک جاریش تەماتەی پێنجووێنە، ڕێگەیان پێ دەدەین بە بازاڕ بکرێت