عەلی تەتەر: شوێنەوارەکان مێژووی گەلەکەمان دەگێڕنەوە

پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان خاوەنی زۆرترین شوێنەواری بەناوبانگە، لە ئەشکەوتی شاندەر زێتەوە بگرە تاکو سەدان شوێنەری گرنگی دیکە.

پێنجشەممە، 19ـی ئەیلوولی 2024، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "سەرەڕای هەبوونی کێشە و گرفتەکان، کارەکانمان ڕانەگرتووە و بەردەوام بووین لە کارکردن، بەتایبەت بۆ ئەو شوێنەوارانەی کە لە کوردستان هەن، ئەگەر شوێنەوارێک تێک بچێت قەرەبوو کردنەوەی نییە، هەموو شتێکی سروشتی  قەرەبووی هەیە، بەڵام شوێنەوار قەرەبووی نییە.

پارێزگاری دهۆک دەڵێت: پێویستە شوێنەوارەکان بپارێزرێن و بیان گەڕێننەوە شوێنەکانی خۆیان بەشێوەیەکی سەردەمیانە، خۆشبەختانە هەرێمی کوردستان خاوەنی زۆرترین شوێنەواری بەناوبانگە، لە ئەشکەوتی شاندەر زێتەوە بگرە تاکو سەدان شوێنەری دیکەی گرنگتر، هەموو ئەو سامانە گرنگەی ئێمە هەمانە لە ژێر زەویدان و دەتوانین بە جۆرێکی دیکە سوودی لێ وەربگرین.

عەلی تەتەر دەشڵێت: هیوادارم بەشێوەیەکی زانستی بتوانین کاریان لەسەر بکەین، لە قۆناغی یەکەمیدا وەکو سەرەتایەک، ئەو شوێنەوارانە بهێنینە دەرەوە و مێژووی خۆمان بنووسینەوە وەک مێژووی جیهانی.

Fly Erbil Advertisment