مووچەی كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كات

K24 – سلێمانی:

پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر هەمواری پرۆژەیاسای دەزگەی شەهیدانی عێراق دا؛ سەرجەم ئەو شەهیدانەی لە وەزارەتی شەهیدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار کراون و کەسوکاریان نیشتەجێی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن، سەرجەمیان ئیمتیازاتیان وەکو ئیمتیازاتی دەزگەی شەهیدانی عێراقی لێدێت.

کەسوکاری شەهیدان دڵخۆشن بەوەى هەموارى یاسایەک لە پەرلەمانى عێراق لە بەرژەوەندى ئەوانە، چونکە لە هەموارەکەدا ئەو پێشمەرگە و ئەندامانەی هێزە ئەمنییەکانی لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان شەهید بوون، مووچەی کەسوکاریان دەچێتە سەر حکوومەتی عێراق ئەمانیش دەڵێن: کوڕەکەیان بۆ بەرگرىی لە هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق شەهید بووە.

سەرجەم ئەو شەهیدانەی لە وەزارەتی شەهیدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار کراون و کەسوکاریان نیشتەجێی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن، سەرجەمیان ئیمتیازاتیان وەکو ئیمتیازاتی دەزگەی شەهیدانی عێراقی لێدێت، لە یاساکەی پێشوودا شەهیدانی شەڕی داعش کە دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکان بوون هیچ ئیمتیازێکیان نەبوو، بەڵام ئێستە  کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش کە دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانن سەرجەم ئیمتیازەکان دەیانگرێتەوە ڕێکارەکانیش لە ماوەیەکى کەم جێبەجێ دەکرێت.

بەدەر لەوەش کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش لە کرێی خوێندنیش داشکاندنیان بۆ دەکرێت و مووچە شەهیدانەشیان بۆ زیاد دەکرێت.

Fly Erbil Advertisment