ڕیاڵ مەدرید ئەستێرەیەکی گەورەی لە دەست دەدات

ڕیاڵ مەدرید ئێوارەی سێشەممە سەرکەوتنێکی گرنگی لە لالیگا بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بەدەست هێنا و یارییەکەی 3-2 بردەوە، لەبەرامبەردا ئەستێرەیەکی گەورەی تووشی پێکان بوو.
یانە ئیسپانییەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکی فەرمی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە ماسولکەکانی ڕانی چەپ کیلیان ئێمباپێ، پێکراون، بەبێ ئەوەی ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا بکات.
لەلایەن خۆیەوە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی هێمای بۆ ئەوە کردووە، ئێمباپێ پێویستی بە سێ هەفتە هەیە بۆ چاک بوونەوە لەم پێکانە و بە دڵنیاییەوە لە یاریی دێربی مەدرید بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید ناتوانێت یاریی بکات، جگە لە دابڕانی لە یارییەکانی بەرامبەر یانەی لیل و ڤیاریال، لەگەڵ یارییەکانی هەڵبژاردەکەی لە هەفتەی فیفا.
کیلیان ئێمباپێ دەبێتە شەشەمین یاریزانی ڕیاڵ مەدرید کە پێکانییان هەیە، لەگەڵ هەریەکە لە (داڤید ئالابا، خوان مارتینێز، براهیم دیاز، کاماڤینگا و سیبایۆس).
🚨- بعد اصابة مبابي .. طلب التغيير أكثر من مرة بعد شعوره بألم الإصابة 🤕❌
— إصـابـة | Injury (@iesabah) September 25, 2024
انشيلوتي تجاهل كل هذا 🙂
pic.twitter.com/CcgReCuKWF https://t.co/zBfC9mvOrE