کەشناسیی عێراق پێشبینی بارانبارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات

کەشوهەوا
کەشوهەوا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و باران دەبارێت.

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات "سبەینێ هەینی، کەش و هەوا ڕوون بێت لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەکانی باکوور، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەکانی وڵات".

ئاماژەی بەوەش کردووە "ڕۆژی شەممە و یەکشەممەش پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەکاندا".

دەستەی کەشناسی ڕایگەیاندووە "کەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە، دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ ئەگەری بارانی کەم لە ناوچەی باکوور".

Fly Erbil Advertisment