ئیسرائیل پێنج سەربازی سووریای کوشت

ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سووریا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئیسرائیل هێرشی کردە شوێنێکی سەربازی لە دەووروبەری دیمەشق لە نزیک سنووری سووریا و لوبنان، پێنج سەربازی سووریای کوشت.

سەرچاوەیەکی سەربازی سووریا بە مێدیاکانی گوت: ئیسرائیل لە ئاراستەی جۆلانەوە، هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر یەکێک لە شوێنە سەربازییەکانی سنووری سووریا و لوبنان، کە لە ئەنجامدا پێنج سەربازی سووریا کوژران

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل بۆمبارانلردنی دەروازە سنوورییەکانی نێوان سووریا و لوبنانی ڕاگەیاند، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەمە بۆ ڕێگریکردنە لە گەیشتنی چەک بۆ حزبوڵڵای لوبنانی.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، هێرشیان کردووەتە سەر "ژێرخانی بەکارهێنراو بۆ گواستنەوەی ئامرازەکانی شەڕ لە خاکی سووریاوە بۆ حزبوڵڵای لوبنان".

Fly Erbil Advertisment