ئارتێتا: گواردیۆلا هاوڕێمە، بەڵام حەز دەكەم ئازاری بدەم

ئه‌مرۆ له گه‌ری شه‌شه‌می پرێمه‌رلیگ لە كاتژمێر 17:00 به‌كاتی هه‌ولێر ئارسێناڵ میوانداریی لێسته‌ر سیتی ده‌كات، راهێنەری تۆپوەشێنەكانی لەندەن دەڵێـت: نەبوونی ئۆدیگار كێشە بۆ تیپەكەم دروست دەكات.
میكێل ئارتێتای به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری یانه‌ی ئارسێناڵ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا لە بارەی یارییەكەی ئەمڕۆیان بەرامبەر لێستەر سیتی رایگه‌یاند راهێنەری لێستەر سیتی باش دەناسێت و لە مەترسی ئەو پیاوە تێدەگات.
لەمبارەیەوە میكێل ئارتێتا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات حه‌وت بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك سەرەڕای زنجیرەیەك یاریزانی پێكراو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاڵانگارییهكانه و شانازییە بۆ یاریزانەكانی، لەمبارەیەوە دەڵێت: ده‌بوو كاردانه‌وه‌مان بۆ رۆیشتنی رامسدێڵ زۆر خێرا بێت هه‌ر بۆیه گواستنه‌وه‌ی نیتۆ زۆر باش بوو، نیتۆ چه‌ندین ساڵه له لیستی ئارسێناڵ دایه و ده‌مێكه چاودێری ده‌كه‌ین، له پرێمه‌رلیگ یاریی كردووه و زۆر كاتی سه‌ختی بینیوه هه‌ر بۆیه باشترین بژارده بوو.
ئارتێتا دەشڵێت: نه‌بوونی ئۆدیگارد كێشه‌یه و ئه‌و یه‌كێكه له باشترین و كاریگه‌رترین یاریزانه‌كانمان، به‌ڵام دڵخۆشم چه‌ندین یاریزانمان هه‌یه شوێنی ده‌گرنه‌وه، هیچ كات په‌یوه‌ندی كهسییهكانم له وه‌رزش له رێگه‌م راناوه‌ستێت، من هه‌میشه قسه له‌گه‌ڵ گواردیۆلا ده‌كه‌م و هاورێی نزیكی یه‌كترین، به‌ڵام له یارییه‌كان هه‌میشه ده‌مه‌وێت زیانی پێبگه‌یه‌نم ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ستۆی هاوڕێیه‌تیشم بێت، بۆ من راهێنه‌رایه‌تیكردنی ئارسێناڵ له پێش هه‌ر شتێكی دیكه‌وه‌یه.
ئارتێتا گوتیشی: ستیڤ كۆپه‌ر راهێنەری لێستەر باش ده‌ناسم، پێشتر كاتێك راهێنه‌ری نۆتینگهام بوو رووبه‌رووی بوومەتەوە، ئێستاش له لێسته‌ر سیتی كاری گه‌وره ده‌كات و هه‌میشه جێگه‌ی مه‌ترسییه، پێشتریش له ئارسێناڵی بردووه‌ته‌وه بۆیه ده‌بێت زۆر به‌باشی ئاگه‌دار بین.
یانەی ئارسێناڵ به كۆكردنه‌وه‌ی 11 خاڵ خانه‌ی چواره‌می پرێمه‌رلیگی گرتووه، لێسته‌ر سیتیش سێ خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی پازده‌م دێت، له‌م یارییه ئارسێناڵ به‌هۆی پێكان له تواناكانی مارتن ئۆدیگارد بێبه‌ش ده‌بێت و ترۆساردیش له یاریی رابردوو كارتی سوری وه‌رگرت و له‌م یارییه‌ش سزاكه‌ی ته‌واو ده‌كات.