كۆمپانی: رووبەڕووی باشترین تیپی 12 مانگی رابردوو دەبینەوە

لە یاریی لوتكەی بۆندزلیگا، بایرن میونشن و بایر لیڤەرکۆزن، رووبەرووی یەکتری دەبنەوە، لەبارەی ئەم یارییە ڤینسێنت كۆمپانی رایگەیاند ئەوان رووبەڕووی باشترین تیپی 12 مانگی رابردوو دەبنەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 19:30 بە کاتی هەولێر، لە یاریگەی ئالیانز ئارینا لە گەڕی پێنجەمی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن میوانداریی لیڤەركووزنی ركابەری دەكات. پێش ئەم یارییە خاوەن یاریگا، واتە بایرن میونشن، بە چوار بردنەوە و کۆکردنەوەی 12 خاڵ، پێشەنگایەتی خولەکەی گرتووە، لیڤەركووزنیش خاوەنی 9 خاڵە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندی دێت.
پێش یارییەکە ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یارییەکە رایگەیاند، ئەوان رووبەڕووی باشترین تیپی دوازدە مانگی رابردوو دەبنەوە، چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری لیڤەرکۆزنیش دەڵێت، بۆ ئەم یارییە ئەوان پێویستیان بە باشترین ڤێرژنی فلۆریان ڤێرتزە.
ڤینسێنت كۆمپانی راهێنەری بەلجیكی یانەی بایرن میونشن رایگەیاند ئەوان رووبەڕووی باشترین تیپی دوازدە مانگی رابردوو دەبنەوە، بۆیە دەبێت بە تەواوەتی بۆ ئەم یارییە ئامادەبین.
كۆمپانی گوتیشی: لیڤەركووزن خاوەنی کۆمەڵێک یاریزان و راهێنەرێکی باشە، ئەگەر بمانەوێت لەمجۆرە یارییانە براوە بین، بێگومان دەبێت لە بەرامبەرەکەمان باشتربین. پێشتریش باسم کردووە، هەر کاتێک رووبەڕووی بایرن میونشن دەبوینەوە، پێویستیمان بە کۆنترۆل کردنی یارییەکە هەبوو، بۆیە ئەگەر یاریزانانی بەرامبەر، بتوانن ئەم کارەمان بەرامبەر بکەن، ئەوان شایستەی ئەوەن رێزێکی زۆریان لێ بگیرێت.
لە لایەكی دیكەوە، چابی ئالۆنسۆ راهێنەری لیڤەركووزن رایگەیاند ئەو یارییە بۆ ئەوان ئاسان نابێت و یاریکردن لە یاریگای بایرن قورسترین یارییە، دەشڵێت: هەموو ئامانجمان بردنەوە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکەیە. ئەگەر هەموو یاریزانەکان نەتوانن پێکەوە فشار لەسەر بەرامبەر دروست بکەن، بێگومان تووشی کێشە دەبین، بۆیە پێویستە هەمووان پێکەوە ئەو کارە بکەن.
ئالۆنسۆ گوتیشی: فلۆریان ڤێرتز ئەم وەرزە بە باشی دەستی پێکردووە، بۆ ئەم یارییەش پێویستیمان بە باشترین ڤێرژنی ئەو یاریزانە هەیە.