هەولێر.. بە ملیارێك و 413 ملیۆن دینار 3 پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە كۆمەڵگەی كاوە جێبەجێ كران

بە گوژمەی ملیارێك و 413 ملیۆن دینار، سێ پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە قیرتاوكردن و دانانی كیربستۆن و دروستكردنی شەقام لە كۆمەڵگەی كاوە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی قوشتەپەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر جێبەجێ كران.
یەکشەممە 29ـی ئەیلوولی 2024، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: ە گوژمەی ملیارێك و 413 ملیۆن دینار، سێ پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە قیرتاوكردن و دانانی كیربستۆن و دروستكردنی شەقام لە كۆمەڵگەی كاوە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی قوشتەپەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر جێبەجێ كران، پڕۆژەكانیش بریتین لە قیرتاوکردن و دروستکردنی شەقام لە کۆمەڵگەی کاوە ل قوشتەپە، بە گوژمەی (707.585.000) دینار، لەگەڵ دانانی کێربستۆن لە جووتسایدی کۆمەڵگەی کاوە لە قوشتەپە، بە گوژمەی (292.100.000)دینارم هاوکات دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە کۆمەڵگەی کاوە لە قوشتەپە، بە گوژمەی (500.414.000)دینار.
جێگەی باسە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی قەزای قوشتەپەیان كرد و بەردی بناغەی هەشت پڕۆژەی خزمەتگوزارییان لەو سنوورە دانا، سێ لەو پڕۆژانە لە كۆمەڵگەی كاوەن و دەست بە جێبەجێکردنی قیرتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكانی كۆمەڵگەی كاوە كران.