سەرۆکى حکوومەت پێشوازیى لە کونسولی میسر دەکات

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان، لەگەڵ محەمەد حیجازى، کونسولى میسر لە هەرێمى کوردستان
مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان، لەگەڵ محەمەد حیجازى، کونسولى میسر لە هەرێمى کوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە 9/30، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان، پێشوازیى لە محەمەد حیجازى، کونسولى میسر لە هەرێمى کوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

لە دیدارێکدا سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسولی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنىیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

کونسولى میسر، ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی، بۆ ئەو پشتیوانییەى لە ماوه‌ی کارکردنیدا لێی کراوە و ستايشىى ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم دووپاتکردەوە.

44
Fly Erbil Advertisment