رووماڵ

سوپای پاسداران: ئەگەر سوپای ئیسرائیل کاردانەوەی هەبێت هێرشەکان فراوانتر دەکەین

هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

K24 – هەولێر:

هێرشە مووشەکییەکانی ئێران لە دژی ئیسرائیل دەستی پێکرد. سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ناوەندی ئیسرائیلمان کردە ئامانج و هێرشەکەش لە تۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی حەماس و حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بووە.

سێشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ناوەندی ئیسرائیلمان کردە ئامانج و هێرشەکەش لە تۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی حەماس و حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بووە .

سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئەگەر سوپای ئیسرائیل کاردانەوەی هەبێت هێرشەکان فراوانتر دەکەین. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، هێرشەکە بە بڕیاری عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بووە.

سوپای ئیسرائیلیش ڕایگەیاند، زیاتر لە 400 مووشەک لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوەو  فڕۆکەخانەی بنگۆریۆن و سەرجەم رێڕەوە ئاسمانییەکانیش بە ئاراستەی وڵاتەکەی داخستوون لەگەڵ هێرشەکانیشدا 1864 زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرانسەری ئیسرائیل لێدراوەو بە ملیۆنان هاووڵاتی چوونەتە پەناگەکان.