شەقامێکی ئیدارەی سۆران بە گوژمەی زیاتر لە دووملیار دینار دووساید دەکرێت

به‌بڕی دووملیار و 90 ملیۆن دینار پڕۆژه‌ی به دووسایدكردنی شه‌قامێكی گرنگ و جه‌نجاڵی سۆران له بواری جێبه‌جیكردندایه و كاره‌كانی گه‌یشتووەته قۆناغی كۆتایی، به ته‌واو بوونی ئاسانكاری زۆر بۆ هاتووچۆی دانیشتووانی سێ شارۆچكه‌ی ئیداره‌ی سەربەخۆی سۆران ده‌كات و ده‌بێته ڕیگایه‌كی كه‌مه‌ربه‌ندیش.
پڕۆژه‌ی دووسایدكردنی شه‌قامێكی گرنگە لە سۆران، به‌شی دووه‌می پڕۆژەکە گه‌یشتووەته قۆناغی كۆتایی، شه‌قامه‌كه بیست مه‌تریه و یه‌كێك له ڕێگا جه‌نجاڵه‌كانه.
ئه‌یاس عه‌زیز، ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌کە بە کوردستان24ـی گوت: درێژی پڕۆژەکە 1.3 کیلۆمەترە و دووسایدە، هەروەها سەوزایی و ئاوی خواردنەوە و ئاوەڕۆ بۆ ئاودانی سەوزاییەکە دانراوە.
ڕێگەیه‌كی بازرگانیه و ده‌بێته كه‌مه‌ربه‌ندی شارۆچكه‌ی ناوه‌ندی سۆران و سێ شارۆچكه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه.
ره‌جه‌ب زوبێر، قایمقامی ناوه‌ندیی سۆران ئاماژەی بەوەدا، پلانمان ئەو دووسیادە بگەیەنینە شەقامی مەزنێ و هاودیانان، ئەوەش جەنجاڵیەکی باش کەمدەکاتەوە، هەروەها دیوی مێرگەسۆر و قەزای سیدەکان باشتر بە سۆران دەبەستێتەوە، جەنجاڵیەکی زۆریش لەسەر سۆران کەمدەکاتەوە.
تێچووی پڕۆژه‌كه دوو ملیار و 90 ملیۆن دیناره و له‌سه‌ر بودجه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران جێبەجێ دەکرێت، دوای ته‌واو بوونیشی قۆناغی سێیه‌می ده‌ست پێ ده‌كات.
بێوه‌ستان ئیدارەی ناوچەکە بەردەوامە لەئەنجامدانی پڕژەخزمەتگوزاریەکان، خزمەتگوزاریەکانی ڕێگاوبانیشی کردۆتە کاری لەپێشینە بەئامانجی بنایادنانی ژێرخانێكی پته‌وبۆ تەواوی کەرتەکانی دیکە.