مونا قەهوەچی: له ههرێمی كوردستان ئۆپۆزسیۆن زیاتر چهواشهكاری دهكات

K24 – هەولێر:
كاندیدێکی کۆتای تورکمان، دەڵێت: لە هەرێمی کوردستان، ئۆپۆزسیۆن كارنامهیهكی ڕوونیان بۆ حوكمڕانی نییه، هەروەها لە خولەکانی پێشووی پەرلەمان زیاتر به دووفاقی ڕهفتاریان دهكرد.
مونا قەهوەچی، كاندیدی کۆتای تورکمان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە هەرێمی کوردستان ئۆپۆزسیۆن هیچ بەرنامەیەکی بۆ حوکمڕانی و داهاتوو نییە، زیاتر چهواشهكاری دهكات.
ئەو کاندیدە باسی لەوە کرد "لە سێ خولی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان ئەزموونێکی تاڵیان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆندا هەیە، ئەوان لەپێناو بەدەستهێنانی ناوبانگ بۆ خۆیان، دژایەتیی حکوومەتیان دەکرد؛ بەڵام هەرگیز خەمخۆری هاووڵاتییان نەبوونە بە ئاراستەی سوودگەیاندیان هەنگاویان نەهاوێشتووە".
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا "لە خولەکانی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان، حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن بە دووفاقی ڕەفتاریان دەکرد، هەروەها ئەو حزبانەی ئێستا کە لە دەسەڵاتن و وەک ئۆپۆزسیۆن مامەڵە دەکەن، لەم هەڵبژاردنە دەنگی باش بەدەست ناهێنن".
لەبارەی کورسیی پێکهاتەکانی پەرلەمانی کوردستان، مونا قەهوەچی، گوتی: لە سایەی هەوڵ و کۆششی سەرۆک بارزانی بوو کە پێنج کورسیی پەرلەمانی کوردستان بۆ پێکهاتەکان گەڕێنرایەوە.