هەژماری من: بە کەمتر لە ساڵێک 600 هەزار مووچەخۆر لە کوردستان تۆمارکراون

پرۆژەی هەژماری من بڵاوی کردەوە: بە کەمتر لە ساڵێک 600 هەزار مووچەخۆر لە کوردستان تۆمارکراون.
پێنجشەممە 3ـی ئەیلوولی 2024، پرۆژەی هەژماری ئاماژەی بەوە کردووە لە نیوەی ڕێگا زیاترییان بڕیووە. دەڵێت: هەژماری من لە کەمتر لە ساڵێکدا 600 هەزار مووچەخۆری لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک تۆمار کردووە و زیاد لە 250 ئامێری ڕاکێشانی پارەشی لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردووەتەوە.
پرۆژەی هەژماری من دەڵێت: بەردەوام دەبین تا یەک ملیۆن کەس خاوەن هەژماری بانکیی خۆیان دەبن و نزیکەی 1000 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەردەست دەبن.