ترامپ ده‌ست بۆ ژنان ده‌بات
ژنێك: ترامپ ده‌می ماچ كردم

K24 – هه‌وڵیر
دوو ژن، دۆنالد ترامپ پاڵێوراوی كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به ده‌ست بردنی ناشایسته تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه داستانه‌كه‌ی له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاو كراوه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی ترامپ هه‌رچه‌نده ئه‌و ئیدعایه به "درۆ" به‌ناو ده‌كات، به‌ڵام زیان بۆ پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان له هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌یه و چانسی سه‌ركه‌وتنی بۆ كۆشكی سپی له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 8 تشرینی دووه‌م كه‌م ده‌كاته‌وه.
یه‌كێك له‌و دوو ژنه به‌ناوی جێسیكا لیدس باس له‌وه ده‌كات كه چۆن ترامپ سنگی گرتووه و هه‌وڵیدا دەست ...، كاتێ كه له ساڵی 1980 له گه‌شتێكی هه‌وایی بۆ نیۆیۆرك ده‌چوو.
ژنه‌كه‌ی تر به‌ناوی رێیچل كرۆكس وتی ترامپ راسته‌وخۆ ده‌می ماچ كردم، له ساڵی 2005 له ده‌ره‌وه‌ی ئاسانسۆری تاوه‌ری ترامپ له مانهاتان.
كه‌مپه‌ینی ترامپ بۆ هه‌ڵبژاردن، راستی هه‌واڵی نیویۆرك تایمز ره‌ت ده‌كاته‌وه و پارێزه‌ری ترامپ له نووسراوێكدا بۆ رۆژنامه‌كه داوای كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و داستانه ده‌كات و به ناو زراندن ده‌زانێت و هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی ده‌كات، ئه‌گه‌ر كۆیان نه‌كاته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه پاش ئه‌وه‌ی دێت كه ڤیدیۆیه‌كی ترامپ له ساڵی 2005 بڵاو بووه كه تێیدا ده‌ڵێت له په‌یوه‌ندیی سێكس له‌گه‌ڵ ژنانی دڵخواز گوێ به ته‌مه‌نیان نادات، به مه‌رجێك له خواره‌وه‌ی 35 ساڵی بن.
ئه‌وه‌شی گوتووه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچێكی 24 ساڵه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، له شوێنێكی تریش ئاماژه به پێكه‌وه‌بوونی سێ كه‌سی خۆی كردبوو.
هاوسه‌ری ترامپ، مێلانیا له به‌رنامه‌یه‌ك له ساڵی 2000 كه ئه‌وكات ده‌ستگیرانی بووه و به فه‌رمی شووی پێ نه‌كردبوو، ده‌رباره‌ی رابردووی په‌یوه‌ندیی سێكسی خۆی له‌گه‌ڵ ترامپ ده‌ڵێت هه‌موو رۆژێك و هه‌ندێ رۆژیش زیاتر له جارێك له‌گه‌ڵ ترامپ ده‌نوست.