رۆژنامه‌یه‌ك شوێنگرهی ئێنریكی ئاشكرا ده‌كات
مێسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م راهێنه‌ره‌ی به‌دڵه و له پرێمه‌رلیگ كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌كات

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئینگلیزی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بارسێلۆنا و راهێنه‌ری تۆتێنهامی ئاشكرا كرد، گفتوگۆیه‌كان گه‌یشتۆته قۆناخێك كه پێشبینی ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه شوێنی ئێنریكی بگرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 8 كانوونی دووه‌می 2017، رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری ئینگلیزی ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا هه‌وڵه‌كانی بۆ رازیكردنی ماوریسیۆ پۆچیتینیۆی راهێنه‌ری تۆتێنهام ده‌ستپێكردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی خۆشحاڵی خۆی له باره‌ی هێنانی ئه‌م راهێنه‌ره به سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، به‌و پێیه‌ی مێسی و پۆچیتینیۆ هاونیشتیمانی یه‌كترن.
پۆچیتینۆی راهێنه‌ری تۆتێنهام تا ساڵی 2021 به بری 5.5 ملیۆن پاوه‌ند له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆتێنهام په‌یوه‌سته به گرێبه‌ستێك، له‌م نێوه‌نده‌یشدا یانه‌ی بارسێلۆنا ئاماده‌یی خۆی بۆ پێدانی نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌ربڕیوه.
ماوریسیۆ پۆچیتینیۆی ته‌مه‌ن 44 ساڵ، پێشتر تا 2002 وه‌ك یاریزانێكی ناوهڕستكار یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا كردووه، له 2009 تا 2010 راهێنه‌ری یانه‌ی ئیسپانیۆل بووه، دواتر ڕوویكرده پرێمه‌ر لیگ بووه راهێنه‌ری ساوسامپتۆن، پاشان له 2014 به فه‌رمی ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی تۆتنهامی له ئه‌ستۆ گرت.