ناپاكیی له ژنه‌كه‌ی كردووه و داوای قه‌ره‌بوو ده‌كات
سكاڵای تۆماركردووه

K24 – هه‌ولێر:
پیاوێكی فه‌ڕه‌نسی سكاڵای له‌سه‌ر كۆمپانیا "ئوبێڕ" ی ئه‌مریكی بۆ به‌كرێدانی ئۆتۆمبێل(تاكسی) تۆماركردووه و داوای 45 ملیۆن یۆرۆ قه‌ره‌بوو ده‌كات.
هۆكاری سكاڵاكه‌ی ئه‌و پیاوه فه‌ڕه‌نسییه له‌سه‌ر كۆمپانیاكه به‌هۆی جیابوونه‌وه‌یه‌تی له هاوژینه‌كه‌ی و ده‌ڵێت" به‌هۆی گرفتێك له سیستمی زانیارییه‌كانی ناو ئۆتۆمبێله‌كه، ژنه‌كه‌ی توانیوویه‌تی ئاگاداری هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی بێت له‌و كاته‌ی سه‌رنشینانی گواستووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ژنێك ناپاكی كردووه".
پارێزه‌ر ( داڤید ئه‌ندریه دارموون ) كه له‌بری ئه‌و پیاوه سكاڵاكه‌ی به‌رزكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت" له دادگای "گراس" ی ناوچه‌ی ئه‌ڵپ – ماریتیمی باشووری رۆژهه‌ڵاتی فه‌ڕه‌نسا، سكاڵاكه‌ی له دژی " ئوبێڕ " تۆماركردووه، چونكه به‌هۆی درووستبوونی گرفتێك له ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌یان بووه‌ته هۆی بچڕانی له تۆڕه‌كه، كه‌چی له راستیدا هه‌ر په‌یوه‌ندی به تۆڕه‌كه‌وه ماوه و به‌و هۆیه‌وه كاریگه‌ری خراپی بۆ ژیانی ئه‌و كابرایه درووستكردووه".

ئه‌و كێشه‌یه‌ش له‌و كاته‌دا ده‌ركه‌وتووه و ئاشكرابووه، پێشتر شۆفێره‌كه ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ی له‌سه‌ر مۆبایلی ژنه‌كه‌ی دابه‌زاندووه و له‌و رێگه‌یه‌وه په‌یامه‌كانی " ئوبێڕ" ی پێگه‌یشتووه و ئاگاداری جموجووڵه‌كانی مێرده‌كه‌ی بووه، بۆیه دووچاری گومان هاتووه كه پیاوه‌كه‌ی ناپاكی لێده‌كات. هه‌ر بۆیه داوای قه‌ره‌بوویه‌كی 45 ملیۆن یۆرۆیی له‌و كۆمپانیایه كردووه كه ئۆفیسه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له كالیفۆڕنیای ئه‌مریكایه.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی داوای چه‌ند قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن، پارێزه‌ره‌كه گوتوویه‌تی" بمبوورن هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه ناكه‌م چونكه په‌یوه‌سته به ژیانی ئه‌و كه‌سه‌ی منی وه‌ك بریكاری خۆی دیاریكردووه‌و گوتوویه‌تی ناوی نه‌هێنم و ئاشكرای نه‌كه‌م".
رۆژنامه‌نووسه‌كانی رۆژنامه‌ی "لۆفیگارۆ" ی فه‌ڕه‌نسی توانیوویانه سیناریۆ دووباره‌كانی ئه‌و كیشه‌یه ئاشكرابكه‌ن كه رووبه‌ڕووی سكاڵاكاران بووه‌ته‌وه نووسیوویانه" گرفته‌كه ته‌نها له تاكه كه‌سێكدا كورت نابێته‌وه".
له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێن" ئه‌گه‌ر مۆبایلی یه‌كه‌م كه ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ی له‌سه‌ره، له جۆری ئایفۆن بێت و ئه‌و حیسابه‌ی له‌سه‌ر كرابێته‌وه، له‌و كاته‌ی ئه‌و مۆبایله داخرابێت، په‌یامه‌كان ده‌گه‌نه مۆبایلی دووه‌م ئه‌گه‌ر به‌و حیسابه‌وه په‌یوه‌ست كرابێت".
كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه به ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووه، ئێمه هه‌موو زانیارییه‌كانی شۆفێر و سه‌رنشینه‌كان ده‌پارێزین و به‌لای ئیمه‌وه گرنگه، به‌ڵام " ئوبێڕ" هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته تاكه كه‌سییانه نییه".