چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو دوو هاووڵاتی كوردی‌یان له قه‌زای دوبز رفاند
دوو هاووڵاتییه‌كه پیكابێكی نیسان ده‌بڵ قه‌مه‌ره‌یان پێبووه

K24 - كه‌ركووك:
چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو، له گوندی (ته‌ق ته‌ق)ی سه‌ر به قه‌زای دوبز له پارێزگای كه‌ركووك، دوو هاووڵاتی كوردی‌یان رفاند، كه ئۆتۆمبێلێكی پیكاب نیسان ده‌بڵ قه‌مه‌ره‌یان پێ بووه.
به گوێره‌ی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركووك، ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی (فه‌همی ساڵح مسته‌فا و سه‌رحان محه‌مه‌د ساڵح) كه پێكابێكی نیسان ده‌بڵ قه‌مه‌ره ژماره‌ی تابلۆی (487444 هه‌ولێر)یان پێبووه، له‌لایه‌ن چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كانه‌وه رفێندراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رفێندراوه‌كان پێشمه‌رگه‌ی لیوای 126ن و دیار نیيە تا ئێستا کێ ئەوانەی ڕفاندووە، بەڵام دەوترێت کە چەکدارانی داعش بوونە.
ئ. م