رۆناڵدۆی به‌رازیلی ئه‌م یاریزانه به جێنشینی خۆی داده‌نێت
رۆناڵدۆ: زۆرم خۆشده‌وێت و هاوشێوه‌ی منه
.jpg)
رۆناڵدۆی به‌رازیلی له لێدوانێكدا كلیان مباپێ به هاوشێوه‌ی خۆی وه‌سف ده‌كات و ده‌شڵێـت: زۆرم خۆشده‌وێت هاوشێوه‌ی من خێرایه، له كاتێكدایه هێشتا ته‌مه‌نی 20 ساڵی تێپه‌ڕ نه‌كردووه.
رۆناڵدۆی دیارده كه پێشتر هاوشێوه‌ی مباپێ مۆندیالی بردۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه مباپێ له ڕووی گۆڵكردن و ته‌واوكردنی كۆتا لێدانه‌كان هاوشێوه‌ی منه.
رۆناڵدۆ ده‌شڵێت: مباپێم زۆر خۆشده‌وێت، راسته ته‌نیا نزیكه‌ی 3 ساڵ ده‌بێت ده‌یناسم، به‌ڵام تا دێت به‌هره‌كانی زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، ناشزانم نرخی ئه‌و یاریزانه له بازاری گواستنه‌وه‌دا چه‌نده، به‌س شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ببێته گرانبه‌هاترین یاریزانی جیهان.
رۆناڵدۆ گوتیشی: نازانم ریال مه‌درید خه‌ریكی چییه، به‌ڵام پێویسته گواستنه‌وه‌ی مباپێ بخاته سه‌رووی پلانه‌كانیان، پێویسته زینه‌دین زێدان گرینگی به‌م بابه‌ته بدات و مباپێ هاونیشتیمانی رازی بكات.
كلیان مباپێ مۆندیالی 2018ـی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا بردۆته‌وه و ئه‌م وه‌رزه‌ش خه‌ڵاتی گۆڵكاری خولی فره‌نسا و باشترین یاریزانی خوله‌كه‌ی پێبه‌خشرا.
.jpg)