له كلاسیكۆی زه‌وی نادال شكستی به فێدرێر هێنا
نادال بۆ جاری دوازده‌یه‌م له مێژووی خۆیدا گه‌یشته یاریی كۆتایی رۆلان گارۆس

له قۆناخی پێشكۆتایی رۆلان گارۆس، نادال به ئاسانی شكستی به فێدرێر هێنا و گه‌یشته فایناڵی پاڵه‌وانێتی تێنسی رۆلان گارۆس.
رافایل نادال، تێنسزانی ئیسپانی یارییه‌كه‌ی به 3 سێتی بێوه‌ڵام له فێدرێر برده‌وه، ئه‌نجامی سێته‌كانیش (2 ـ 6)، (4 ـ 6) و (3 ـ 6) بوون.
نادال بۆ جاری دوازده‌یه‌مین له مێژووی خۆیدا گه‌یشته یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتی رۆلان گارۆسی فره‌نسا، بۆ جارێ سێیه‌مه له‌سه‌ریه‌ك ده‌گاته فایناڵی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
نادال له‌وه‌ته‌ی به‌شداریی له رۆلان گارۆس كردووه ته‌نیا 2 جار تووشی شكست هاتووه، سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مجاره، تێنسزانه ئیسپانیاییه‌كه بردنه‌وه‌ی ژماره 92 بوو له رۆلان گارۆس، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه نادال خاوه‌نی زۆرترین بردنه‌وه‌ی نازناوی رۆلان گارۆسه كه یازده جاره.