هونەرمەندێکی کورد گەورەترین خەڵاتی هەرێمی مانهایمی ئەڵمانیای پێبەخشرا
پاشماوه‌ی جه‌نگ و ئامێری ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌ش و سپی له پێشانگاكه‌یدا نمایشكردووه
K24 - ئه‌ڵمانیا:
هيوا كا، هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كارییه و ماوه‌ی 20 ساڵه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی و پێشانگای هونه‌ری ده‌كاته‌وه، به نمایشكردنی كه‌لوپه‌لی به‌كارهاتووی ماوه‌ی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران، ناوبانگێكی زۆری له‌نێو خه‌ڵكیدا په‌یدا كردووه.
خه‌ڵاته‌كه ساڵانه به‌سه‌ر یه‌كێك له هونه‌رمه‌ندان دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌مساڵیش خه‌ڵاته‌كه به هیوا كا به‌خشرا.
هيوا، كه نزیكه‌ی 20 ساڵ به‌ر له ئێستا شاری سلێمانی جێهێشت و چووه ئه‌ڵمانیا، كه‌لوپه‌لی ئه‌و كات و بیره‌وه‌رییه‌كانی جه‌نگ و بۆردومان و كیمیاییبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرده هه‌وێنی هونه‌ره‌كه‌ی.
له پێشانگاكه‌شدا، پاشماوه‌ی جه‌نگ، ئامێری ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌ش و سپی، كه له پێشتر به‌كارهاتووه، نمایشكراون، ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی به‌شداربووان و دامه‌زراوه‌ی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه.
ئ. م