بۆچی له باره‌ی سووتانی "سییه‌كانی گۆی زه‌وی" كه‌وتووینه‌ته هه‌ڵه
ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه هی كوێن و ئه‌مازۆن بڕی چه‌ند ئۆكسجین به‌رهه‌مده‌هێنێت؟
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له به‌شێكی زۆر له میدیاكانی جیهان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، باس له سووتانی دارستانی ئه‌مازۆن ده‌كرێت و هه‌ندێكیش به سییه‌كانی گۆی زه‌وی وه‌سفی ده‌كه‌ن، گوایه 20%ی ئۆكسجینی زه‌وی به‌رهه‌مده‌هێنێت.
گۆڤاری فۆربسی ئه‌مه‌ریكی، راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی نییه و زۆربه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانیش بڵاویانكردووه‌ته‌وه، درووست نین.
وێنه‌كان
ئه‌و گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و وێنانه‌ی كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ده‌یان ملیۆن جار بینراون و زۆربه‌شیان له‌گه‌ڵیدا نووسیویانه: "سییه‌كانی گۆی زه‌وی ده‌سووتێت".
وێبسایته‌كه ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان وێنه‌ی سووتانی ئێستای دارستانه‌كه نییه، ئه‌و وێنه‌یه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه، باشووری به‌رازیله له ساڵی 2013دا گیراوه، شوێنه‌كه‌ش زۆر له دارستانی ئه‌مازۆن دووره.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئه‌كته‌ر و ئه‌ستێری هۆلیوود، لیۆناردۆ دیكاپریۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه، هی 20 ساڵ و ئه‌وه‌ی مادۆناش هی 30 ساڵ پێش ئێستایه. تویته‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نساش به‌هه‌مان شێوه درووست نییه.
وه‌ك سایته‌كه باسی ده‌كات، زۆربه‌ی وێنه‌كانی بڵاوكراونه‌ته‌وه، هی ناوچه‌كانی مۆنتانا، هیندستان و سویدن و ئه‌مازۆن نین.
له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ته‌له‌ڤزیۆنی سی ئێن ئێن و رۆژنامه‌ی نیویۆرك، هه‌ندێك له زانیارییه هه‌ڵه‌كانیان له‌م باره‌یه‌وه ئاشكرا كردووه و دووپاتیشیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، سووتانی دارستانه‌كان په‌یوه‌ندیدار نییه به یه‌ك نه‌ته‌وه و به هۆی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌واش نییه.
"سییه‌كانی گۆی زه‌وی"
فۆربس روونیشی ده‌كاته‌وه، هه‌ردوو ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كه، ئه‌وه‌یان دووباره كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مازۆن به سییه‌كانی گۆی زه‌وی داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش راست نییه.
ئه‌و وێبسایته له باره‌ی ئه‌و گوته‌یه، ئاماژه به لێدوانی یه‌كێك له شاره‌زا و توێژه‌ره‌كانی دارستانی ئه‌مازۆن ده‌كات، به‌ناوی دان نێپستاد و ده‌ڵێت: "قسه‌ی بێمانان".
دان ده‌ڵێت: "هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه وه‌سفی ئه‌مازۆن به سییه‌كانی گۆی زه‌وی بكات، راسته رێژه‌یه‌كی زۆری ئۆكسجین به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌ڵام خودی دارستانه‌كه‌ش پێویستی به هه‌مان بڕه ئۆكسجین هه‌یه، بۆیه ئه‌و كرداره ته‌نها شووشتنه‌وه‌ی ئۆكسجینه".
ئه‌و پسپۆڕه روونیشی ده‌كاته‌وه، رووه‌ك له رێگه‌ی هه‌ناسه‌دانه‌وه، خاكه‌كه‌ی بۆ پێكهاته‌ی خۆراكی ده‌گۆڕێت، بۆ كرداری رۆشنه‌پێكهاتنیش سوود له رووناكی وه‌رده‌گرێت، دواتریش هه‌مان ئۆكجسینیش بۆ كرداری هه‌ناسه‌دان پێویسته، به‌و جۆره‌ش رێژه‌ی ئه‌و ئۆكسجینه‌ی ئه‌مازۆن به‌رهه‌می ده‌هێنێت، ده‌گاته 6%.
هه‌روه‌ها نیویۆرك تایمز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رووبه‌رێكی زۆری دارستانه‌كه له‌ناوچووه و ناتوانرێت بگه‌ڕێتنرێته‌وه و ده‌بێته ساڤانا، به‌ڵام دان نێپستاد ئه‌وه‌ش به ناڕاست داده‌نێت و ده‌ڵێت: "ئه‌مازۆن بڕێكی زۆر ئۆكسجین به‌رهه‌مده‌هێنێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا كێڵگه‌ی سۆیا و مێرگه‌كانیش ئۆكسجین به‌رهه‌م ده‌هێنن".

داتا
وه‌ك ئه‌و داتایه‌ی له‌لایه‌ن پسپۆره‌كه به فۆربسی ئه‌مه‌ریكی دراوه، ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌رچی سووتانی ئه‌مساڵ له هی 2018 زیاتره، به‌ڵام له ماوه‌ی نێوان 1999 بۆ 2019 كه ده‌كاته 20 ساڵ، سووتانی ئه‌مساڵ هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی ساڵانی (2002 – 2003 – 2004 – 2005 – 2006 – 2007 – 2010 – 2012 و 2016).
لیۆناردۆ كۆتینهۆ، رۆژنامه‌وانی تایبه‌تمه‌ندی ژینگه له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، كه له رووماڵكردنی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مازۆن له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه، هه‌ڵه و به‌لاڕێدا بردن هه‌یه، چونكه پێشتر رووداوی ئاگری گه‌وره‌تر له دارستانه‌كه تۆماركراوه و كه‌سیش له‌سه‌ر ئه‌وه تۆمه‌تبار نه‌كراوه.
سه‌رچاوه: Forbes
ئ. م