لاڤرۆڤ: كه‌س ناخوازێت كورد هه‌ست بكه‌ن هاووڵاتی پله دوون له وڵاته‌كانیان
هیچ كه‌سێك نایه‌وێت ناوچه‌كه روو له ته‌قینه‌وه بكات

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی رووسیا، رایگه‌یاند، "پێویسته پرسی كورد له سووریا نه‌بێته هۆی زیاتربوونی پشێوییه‌كانی ناوچه‌كه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووسیا24 رایگه‌یاند، "كورد جگه له سووریا، له ئێران و عێراق ده‌ژین، به‌شێكی گه‌وره‌شیان له توركیان. هیچ كه‌سێك نایه‌وێت ناوچه‌كه روو له ته‌قینه‌وه بكات، به هۆی درووستكردنی پشێوی له باره‌ی پرسی كورده‌وه. هیچ كه‌سیش ناخوازێت كورد هه‌ست بكه‌ن، هاووڵاتی پله دوون له وڵاته‌كانیان".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا روونیكرده‌وه، "ناكرێت پرسی كورد فه‌رامۆش بكرێت، ئه‌وه كێشه‌یه‌كه قه‌یرانی سووریای تێپه‌ڕاندووه".
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر