ئەو 5 زانیاریانە چین کە پێویستە هەموو کەسێك لەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا بزانێت!!
هەموو وردەكارییەكان لێرەدان

K24- هەولێر:
لەگەڵ سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید – 19 لە جیهان، و سەرەڕای ئەو هەوڵانەی کە لە سەرانسەری جیهان دەدرێن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری، ئامۆژگاری و رێنمایی بەردەوامی پزیشکان و پسپۆرانی تەندروستی، گرنگیدانە بە تەندروستی گشتی و تاکە کەسی.
رۆژانە لەسەر ئاستی هەموو جیهان، داتا و ژمارەکانی کەرەنتینەکراوەکان و تووشبووان و گیان لە دەستدان بەرەو هەڵکشانە. رێکخراوی تەندروستی جیهانیWHO، مەترسییەکانی بڵاوبوونەی نەخۆشییەکە نەشاردووتەوە و بە پەتایەكی جیهانیی لە قەڵەمداوە، بۆیە زۆربەی هەرە زۆری وڵاتان، رێوشوێنی توندوتۆڵیان گرتووتەبەر و بۆدجەی پێویست بۆ بەرگریکردن لەو ڤایرۆسە کوشندەیە تەرخانکردووە.
لە خوارەوە، 5 خاڵ هەیە کە پێویستە هەر کەسێك سەبارەت بەم ڤایرۆسە بزانێت:
- هێشتا زانیارییەکان لەسەر کۆڤید – 19 لە بواری پەڕەسەندنەوەدان:
ناوی ڤایرۆسەکە "کۆڕۆنا" ئاماژە بەو بزمارانە دەدات کە لە (ژێر مایکروسکۆپدا دەردەکەون) و لەسەر ڤایرۆسەکە وەکو نووكى تيژ دیاردەکەوەن و شێویەکی نزیك لە تاجە گوڵینەی پادشا دەدەنە تەنی ڤایرۆسەکە. ووشەی کۆرۆنا CORONA لە زمانی لاتینی وەرگیراوە و ماناکەی تاج ((CROWNـە، هەر بۆیەش بەو ڤایرۆسە دەڵێن ڤایرۆسی تاجی.
بە گوێرەی سەنتەری ئەمریکی بۆ کۆنترۆلکردن وخۆپارێزیی لە نەخۆشییەکانی CDC، ڤایرۆسە تاجییەکان هەندێك نەخۆشی بۆ کوئەندامی هەناسەی مرۆڤ دروست دەکەن، کە بریتین لە ئەنفلۆوەنزای نۆرماڵ تا دەگاتە نەخۆشیە کوشندەکان، وەکو سارس SARS و مێرس MERS ڤایرۆسە تاجییەکان لە سەدەی رابردوودا، چوار پەتای دروستکردووە.
ناوەندەکانی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپارێزی، ئاشکرا دەکەن، کە هەموو ئەو حاڵەتانەی بە ڤایرۆسەکە تووشبوونە نیشانی سووك لەسەریان دیار دەبن (لە هەندێك حاڵەتدا هەر هیچ نیشانەیەك لەسەر تووشبووەکە نابیندرێت)!، و تا دەگاتە حاڵەتی زۆر گران کە تووشبووەکە پێی دەمرێت.
دیارەش کە بە ساڵاچۆوان و لە هەموو تەمەنەکان، ئەوانەی رەوشی تەندروستییان نالەبارە، زیاتر تووشی نەخۆشییە مەترسیدارەکان دەبن. بەڵام لە راپۆرتەکانی سەنتەری ئەمریکی بۆ کۆنترۆلکردن وخۆپارێزیی لە نەخۆشییەکان CDC، دەردەکەوێت کە 20٪ لەو کەسانەی لە نەخۆشخانەکاندا خەوێندراون گەنجن و تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 40 ساڵیدایە.
د. ریچارد مارتینیلۆ Richard Martinello ، پزیشکی پسپۆر لە نەخۆشییە گوازراوەکان لە زانکۆی ییل Yale و بەرێوەبەری پزیشکی لەو زانکۆیە دەڵێت: "من بڕوام وایە کە دوو پرسیار لە ئارادایە. یەکەمیان، دەبێ بە دروستی بزانین ڤایرۆسەکە چۆن جۆڵەدەکات بۆ ئەوەی زیاتر لە هەوڵەکانماندا بۆ رێگیریکردن لە بڵاوبوونەوەی وردبین بین. دووەم، دەبێت ئێمە تێگەییشتنێکی باشترمان هەبێت لە هۆیەکانی تووشبوون و دەرئەنجامە هەودانانەکانی کە لەدوای خۆی دێنن، بۆ ئەوەی ببنە رێخۆشکەر بۆ دۆزینەوەی دەرمانی چارەسەر و خۆپاراستن.
2- شارەزایان هەنگاو دەنێن بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆڤید – 19 و کەمکردنەوەی رێژەی گواستنەوەی پەتاکە.
تاقیکردنەوەکان لەسەر ئەم ڤایرۆسە بە ئاستێکی فراوان ئەنجام دەدرێن بۆ زانینی چۆنیەتی و رێژەی گواستنەوەی ئەم نەخۆشییە و کەمکردنەوەی رێژەی مردن بەهوی ئەم پەتایە. جگە لەو تاقیکردنەوانەی کە لە سەنتەری ئەمریکی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تاقیگەکانی هەر پەنجا ویلایەتی ئەمریکی، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەسەر کۆڤید – 19، هەر چەندە بژاردەکانی تاقیکردنەوەکان سنووردارن و زۆر زەحمەتە هەموو حاڵەتەکانی دروستی ئەم نەخۆشییە دەستنیشان بکرێن. لەم بوارەدا، د. مانیشا چوتانی Manisha Juthani ، پسپۆر لە نەخۆشییە گوازراوەکان لە Yale Medicine ، کە بارەگاکەی لە ویلایەتی کۆنیتیکت Connecticut ـە، دەڵیت: " هێشتا توانای تاقیکردن لەسەر نەخۆشییەکە لەم ویلایەتە سنووردارە، بەڵام هیوامان وایە ئەم دۆخە بگۆڕدریت، و ئیمە ئێستا گرنگی بەو تاقیکردنانە دەدەین، تاکو بتوانین نەخۆشەکانی بەردەستمان چارەسەر بکەین".
لە هەمان کاتدا، پزیشکەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە چڕی چاودێری ئەم ڤایرۆسە نوێیە دەکەن. د. جۆزێڤ فینیتز Joseph Vinetz ، تایبەتمەند لە نەخۆشییە گوازراوەکان لە زانکۆی یێڵی پزیشکی Yale Medicine دەڵێت: " لەگەڵ هەبوونی ئەم ڤایرۆسە نوێیە کە بووەتە مژارێکی کولتووری، بە دیدی زانستی زیندەیی، بایۆلۆژی، لێی تەماشە دەکرێت و هەموو زانایانی ئەم بوارە، کار دەکەن، بۆ دروستکردنی دەرمانی چارەسەر". د. مارتینیلۆ، پزیشکی بسپۆر لە نەخۆشییە گووزراوەکانیش، دوپاتی دەکاتەوە، کارێکی گرنگ و بێ وچان بۆ هەڵسەنگاندنی دەرمانەکان و گەشەپێدانی هەندێك لە دەرمانە بەردەستەکانی، بۆ ئەوەی پۆڵین بکرێن و سوودیان لێ وەربگیرێت بۆ چارەسەری نەخۆشەکانی تووشبوو بە کۆڤید – 19.
هەروەها د. مانیشا چوتانی، دەربارەی دۆزینەوەی دەرمانێکی گونجاو بۆ ئەو نەخۆشییە، دەڵێت: " تاقیکردنێکی ئیکلینیکی هەیە بۆ هەڵسەنگاندنی دەرمانی جیاجیا لە ناوەندی پزیشکی لە زانکۆی نبراسکا لە ویلایەتی ئۆهایۆ، لە پێشەکی ئەو دەرمانانە دەرمانیک بە ناوی ریمیسیڤیر Remdesivir))، کە دژە ڤایرۆسێکە و پێش ئێستا تاقیکراوەتەوە، بە گوێرەی پەیامانگای نیشتمان پزیشکی ئەمریکی، ئەو دژە ڤایرۆسە لە سەر نەخۆشەکانی تووشبووی ئیبۆڵا پاشان لەسەر چەند نەخۆشییەکی دیكەی هەناسە وەکو سارس و مێرس کە لە نێو چەند ئاژەڵاندا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەربڵاوببوون، و ئەنجامی باشی هەبوو.
لە لایەکی دیكەوە لە ناوەڕاستی مانگی ئادارەوە، چین تاقیکردنەوەی چارەسەری ئیکلینیکی لەسەر مرۆڤ دەکات. پەیمانگای نیشتمانی بۆ نەخۆشییە هەستیارییەکان و هەستیاری NIAID رایگەیان، بۆ یەکەمین جار پێکوتی یان ڤاکسینی mRNA-1273 لە دوای هەندێك پەرەپێدان لە لایەن زاناکانی ئەو ناوەندەوە، لە سەر مرۆڤ تاقیکراوەتەوە، بەڵام بۆ زانینی ئەنجامەکانی کاریگەری دەرمانەکە، لە وانەیە، یەك ساڵ بخایەنێت تا كاریگەرییەكانی دەرکەون.
- ئەگەر هەستت بە نەخۆشییەکە کرد، دەتوانی ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بكەیت:
تا ئێستا دیار نەبووە کە سکێل و مەودای نەخۆشی کۆڤید – 19 لە حاڵەتێکی سووکدا بەرەوە حاڵەتێکی گران کە پێویست بکرێت تووشبووەکە لە نەخۆشخانەدا بنوێندریت چۆنە، (هەندێك جار هەر هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی لەسەر نەخۆشەکان دەرناکەوێت). بەڵام لەوانەیە لە 2 تا 14 رۆژدا، نیشانەکان دەرکەون، کە (تا، کوخە، زەحمەتی هەناسەکردن یان هەناسەتەنگی)ین.
هەر كاتێك ئەم نیشانانە لە سەر تۆ دەرکەوتن، لەو کاتەدا دەبێت پەیوەندی بە تیمی پزیشکی بکەیت، بە تایبەتی ئەگەر بەرکەوتنی نیزیکت هەبێت لەگەڵ کەسێکی تووشبووی بە ڤایرۆسەکە.
لە حاڵەتی تەنگەنەفەسی توندا یان گوشارێکی بەردەوام لە سەر سنگت هەبێت، یان پشێوییەك لە بینین پەیدا بوو یان لێوەکانت شین هەڵگەڕان، لیستەکە درێژە، دەبێت یەکسەر داوای چاودێری پزیشکی بکەیت.
- هەندێك هەنگاو هەیە، دەتوانی بنێیت بۆ ئەوەی خۆت بپارێزی
لە حآلەتی هەڵامەت یان ئەنفلۆوەنزادا، تۆ ناتوانی خۆ لە کۆڤید -19 پبارێزی، بۆیە د. ڤینێتز، دەڵێت: "باشترین رێگا بۆ خۆپاریزی لەم ڤایرۆسە ئەوەیە، خۆت دوور بکەیت لە تووشبوون بە ئەنفلۆوەنزا، تۆ دەزانی کە لە وانەیە بە ئەنفلۆوەنزا تووش ببی کە کەسێك بەرامبەر تۆ بپژمیت یان بکۆخێت، یان کاتێك دەست لە دەرگایەك بدەیت و پاشماوەی پژمێن یان کوخە لەسەر مابێت، بەر لە نانخواردن یان دەستلێدانی دەم وچاوەکانت، یان لە دوای چوون بۆ توالیت، دەبێت دەستەکانت بشوویت و پێویستە لەو کەسانە دوور بیت کە ئەنفلۆوەنزایان هەیە، ئەگەر بەو شێوەیەش رەفتار لەگەل کۆڤید -19 بکەیت، دەبێتە ستراتیژییەتێکی باش بۆ خۆ پارێزی لەو ڤایرۆسە.
هەروەها ئامۆژگاری دەکرێت، کە بۆ خۆ پارێزی هەندێك رێوشوێنی تایبەت بگرینە بەر وەك:
دەست شوشتن بە ئاو و سابوون بۆ 20 چرکە، وشککردنەوەیان بە سیشوار یان خاولییەکی پاك و وشك، ئەگەر سابوون بەر دەست نەبوو دەتوانرێت بە مادەیەکی کحولی کە ریژەکەی کەمتر نەبێت لە 60٪ دەستەکانت پێ پاك بکەیتەوە.
لە ماڵەوە مانەوە، و دەسلێنەدان بە دەم و چاو و لووت، دەبێ دەسماڵ یان کلینیکس بەکار بێنی لە کاری پژمینی و کوخە... هتد، لە رێنمایەکانی تەندروستی کە ئێستا زۆر بەربڵاوە و رۆژانە باسی لیدەکرێت.
- رێوشوێنی زۆر گرنگ:
چونکە مەترسییەکانی تووشبوون بە کۆڤید – 19 لە ئارادان، بۆیە دەبێت هۆشیار بین لە مامەڵەكردن لەگەڵ هەندێك زانیاری نا راست و هەڵە، بە پێچەوانەوە دەبێت سەرچاوەی زانیارییەکانمان هەندێك ناوەندی فەرمی باوەڕپێکراو بن، وەك: رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO و سەنتەری ئەمریکی بۆ کۆنترۆلکردن وخۆپارێزیی نەخۆشییەکان CDO.
شارەزایان، ئامۆژگاری ئەوەش دەكەن، کە لە یەك دوورکەوتنی کۆمەڵایەتیی خۆبەخش، و لەبەریەك نەکەوتنی جەستەیی راستەوخۆ لەگەڵ خەڵك لە شوێنە گشتییەکاندا، لە رێکارە سەرەکییەکانن بۆ ئەوەی دوور بکەوین لە تووشبوون بەم ڤایرۆسە. سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان ئاماژە بەوە دەدات، لەوانەیە نەخۆشییەکە لە مەودای 6 پێی نیوان دوو کەسدا بگوازرێتەوە، و بەم شیوەیە نابێت بە هیچ شێوەیەك قەرەباڵغی و گردبوونەوە دروست بێت.
هەرچەندە پێشکەوتن لە بواری دۆزینەوەی چارەسەر، زۆر توندوتۆڵن، بەڵام کەسیش بە شیوەیەکی رەهایی نازانێت لە ئایندەدا رەوشەکە چۆن دەبێت!.
لە نووسینی: کێیتی کاتڵامارچ
H.B