ریزبه‌ندی باشترین 25 یاریزان له 25 ساڵی رابردوو دیاریكرا
مێسی لوتكه‌ی باشترینه‌كانی گرتووه
.jpg)
به‌پێی پۆلێنی (فۆڕفۆڕتۆ) كه له پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیاش بڵاوكراوه‌ته‌وه لیۆنێل مێسی به باشترین یاریزانی 25 ساڵی رابردووی جیهان ده‌ستنیشانكرا.
گۆڤاری فۆڕفۆڕتۆ له دوایین توێژینه‌وه‌یدا باشترین 25 یاریزانی له ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوو به‌پێی پۆڵێنی ئاست و ئه‌نجامه‌كان دیاریكردووه و لیۆنێل مێسی ئارجێنتینی و ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنای به باشترین یاریزانی 25 ساڵی رابردوو دیاریكردووه و پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبه‌ری پۆرتوگالی و یانه‌ی یوڤێنتۆس كه‌وتووه كه له پله‌ی دووه‌م دێت.
له پله‌ی سێیه‌می پۆلێنیه‌كه‌ی ئاس زینه‌دین زیدانی یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید و راهێنه‌ری ئێستای ئه‌و یانه‌یه ده‌بینرێت، هه‌ریه‌كه له رۆناڵدۆ نازاریۆ و رۆناڵدینیۆی به‌رازیلییش پله‌كانی چواره‌م و پێنجه‌میان گرتوه.
له پله‌كانی شه‌شه‌م تا ده‌یه‌م، تیری هێنری، چاڤی هێرناندێز، ئه‌ندرێس ئینیێستا، پاولۆ مالدینی، رۆبێرتۆ باجیۆ دێت.
له پله‌كانی یازده‌یه‌م تا پازده‌یه‌م، ریڤاڵدۆ، كاناڤارۆ، رایان گیگز، ریكاردۆ كاكا، واین روونی دێن.
له پله‌كانی شازده‌یه‌م تا بیسته‌م، لویس فیگۆ، گابریێل باتیستوتا، ئیریك كانتۆنا، مۆدریچ و بۆسكێتس دێن.
له پله‌كانی 21 تا 25 هه‌ریه‌ك له رائول گۆنزالێز، سكۆڵز، رۆماریۆ، سێرخیۆ رامۆس و جیانولویجی بووفۆن دێن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)




