لەم کابینەیەدا تەنیا لە شاری هەولێر نزیکەی 40 مزگەوت دروست کراوە

بەپێ بەدواداچوونێکی کوردستان 24 لە ماوەی کابینەی نۆییەم نزیکەی 450 مزگەوت لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دروست کراون.

ئێرە مزگەوتی شێخی چۆڵییە، زیاتر لە 100 ساڵە بەردەوامە، ھەموو رۆژ لێرە خواردنی  نزیکەی 100 کەس دروست دەکرێت، کەسایەتی و خێرخوازان و ھاووڵاتیان نەیان ھێشتووە ئەم کولتوورە جوانە بوەستێت، ڕۆژ دوای ڕۆژ زۆرتر دەبێت، ئەوانەشی لێرە کار دەکەن خێرخوازن و دەڵێن ئەمە نموونەی ئاکاری جوانی ھەولێرییەکانە و ھیچ کەسێک ناتوانێت ئەم  ڕەوشتە جوانە تێک بدات.

حاجی موعتەسەم زیا عوزێری، خێرخواز، بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند: ڕۆژانی پێنجشەممە خەتمە دەکرێت، خەتمەکەش بە دڵە و بە دەنگ نییە، پاشان مەولودیش دەکرێت. هەموو ڕۆژێکیش خواردن دەکەین کە ڕۆژانە 60 تا 70 کەس لیرە نان دەخۆنن؛ هەروەها خەڵکیش کەلوپەل دەهێنن وەک جلوبەرگ و پاقلاوە و مێوە، ئێمەش دابەشی دەکەین.

مێژووی یادکردنەوەی ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام 'درودی خوای لەسەر بێت' دەگەڕێتەوە بۆ 800 ساڵ پێش ئێستا، ئەم کلتورە  تا دێت فراوانتر دەبێت، ھەولێر بەوە ناسراوە  شارێکە لەگەڵ پێشکەوتنەکان، ئاین و کلتوریشی پاراستووە.

تەنھا لە شاری ھەولێر425 مزگەوت ھەیە، نزیک 250 یان وتاری ھەینیان تێدا دەخوێنرێت، 42 بنکەی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و 28 حوجرە ھەیە.

لە کابینەی نۆیەمدا تەنیا لە شاری ھەولێر زیاتر لە 40 مزگەوت دروست کراون. بەکارھێنانی ناوی ھەولێر بۆ  مەرامی سیاسی لەکاتی بانگەشە ڕەت دەکرێتەوە. 

مامۆستای ئاینی، عەبدولباست بالیسانی دەڵێت: "کەس توانای نییە بڵێت دینی خوا کەمو کووڕیی هەیە،  هەولێر بەشاری پێغەمبەر لە قەڵەم دەدرێت، کە من بەخزمەت چەندین مامۆستا گەیشتووم گوتوویانە،  خەونیان دیتووە کە هەولێر لەلایەن پێغەمبەرەوە خۆشەویستە، چونکە لێرە یادی دەکرێتەوە".

 

 

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment