ئاگر لە کارگەیەکی ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی کەوتەوە

ئاگر لە کارگەیەکی ئاوی ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەوڵدەدەن کۆنتڕۆڵی بکەن بۆ ئەوەی ئاگرەکە نەگاتە کۆمپانیا و کارخانەکانی نزیکی.
دووشەممە 14ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئاگر لە کارگەیەکی ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەوڵدەدەن کۆنتڕۆڵی بکەن بۆ ئەوەی ئاگرەکە نەگاتە کۆمپانیا و کارخانەکانی نزیکی.
بەپێی زانیارییەکان، کارگەی ئاوەکەی ئاگری گرتووە، نزیکی سەنتەری بازاڕی شاری سلێمانییە و قەرەباڵغە، کەلو پەلی فرۆشتنی ئۆتۆمبێڵی لێیە لەگەڵ سەدان کۆمپانیا،تیمەکانی بەرگریی شارستانییش لە شوێنی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.
پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند: نزیکەی سەعاتێکە ئاگر لە کارگەیەکی ئاو کەوتووەتەوە کە ژمارەیەکی زۆری کارخانە لە ناوچەکە هەیە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە دروست بووە، هیچ زیانێکی گیانی لە ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکە نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەر کۆگا و کۆمپانیاکە کەوتووە.
پەیامنێری کوردستان ڕاشیگەیاند: کۆگاکە دوو بەشە، بۆیە ئاگرەکە پەرش و بڵاو بووەتەوە هەرچەند تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن، گوتەبێژی بەرگریی سلێمانیش ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوە لە هۆکاریی ئاگر کەوتنەوەکە دەکەن.
پەیامانێری کوردستان24 ئاشکرای کرد، کە جگەلە چەند کارگەیەک، پیشانگای ئۆتۆمبێلیش لە نزیک ڕووداوی ئاگرەکە هەن.
شایەتحاڵێکیش بە کوردستان24ــی ڕاگەیاند: لە پڕ ئاگرەکە پەرش و بڵاوبووە چونکە هەموو بابەتەکانی کارخانەکە پلاستیکە، لە کاتی ئاگرەکە کرێکارانی ناوچەکە لەکار تەواو بوون و چووبوونەوە.