هەولێر: لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا سێ گەنج مردن

ئۆتۆمبیلی سێ گەنجەکە
ئۆتۆمبیلی سێ گەنجەکە

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی 120 مەتری هەولێر، سێ گەنج لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا مردن.

چوارشەممە 16ـی تشرینی یەکەمی 2024، کاتژمێر 14:40 خولەک، لەسەر شەقامی 120 مەتری هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان کە سێ گەنجی تێدا بووە، بەهۆی خێرا لێخوڕینەوە، خۆیان کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی لاندکروزەر، لە ئەنجامدا هەرسێ گەنجەکەی نێو ئۆتۆمبێل نیسانەکە مردن. سەرنشینانی نێو لاندکروزەرەکە جگە لە زیانی ماددی، سەلامەت دەرچوون.

تا ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداوەکە نەداوە.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment