راهێنەری بایرن میونشن هەڕەشە لە بارسێلۆنا دەکات

بایرن میونشن چوار شەممەی داهاتوو لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی بارسێلۆنا

ڤینسێنت کۆمپەنی راهێنەری یانەی بایرن میونشن
ڤینسێنت کۆمپەنی راهێنەری یانەی بایرن میونشن

یانەی بایرن میونشن لە گەڕی حەوتەمی خولی ئەڵمانیا، توانی بە سەرکردایەتی هاری کەین بە ئەنجامێکی گەورە بەرامبەر شتوتگارت بردنەوە بەدەست بهێنێت، دوای یارییەکە ڤینسێنت کۆمپەنی راهێنەری بەلجیکی یانە باڤارییەکە، باسی لە رووبەڕووبونەوەی بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ کرد.

یارییەکانی بایرن میونشن و بارسێلۆنا لەم ساڵانەی دواییە، ئەویش بەهۆی بردنەوەی گەورەکەی یانە ئەڵمانیەکە لە ساڵی 2020، بووەتە ترێند لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ئەو دوو یانەیە چوار شەممەی داهاتوو لە گەڕی سێیەمی پاڵەوانێتیەکە جارێکی دیکە رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

بایرن میونشن ساڵی 2020 ئەو کاتەی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی، توانی بە ئەنجامی 8-2 لەناو یاریگای بارسێلۆنا بردنەوە بەدەست بهێنێت، ئەو کاتە هانسی فلیک راهێنەری ئێستای یانەکەی، سەرکردایەتی باڤارییەکانی دەکرد، دوای نزیکەی چوار ساڵ ئەمجارەیان هانسی فلیک وەکو راهێنەری بارسێلۆنا رووبەڕووی یانەکەی پێشووی دەبێتەوە.

ڤینسێنت کۆمپەنی راهێنەری ئەڵمانی یانەی بایرن میونشن، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکەی بەرامبەر شتوتگارت، لەبارەی یارییەکەی بارسێلۆنا لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ گووتی '' یارییەکانی نێوان هەردوو یانە هەمیشە یاریی سەرنجڕاکێش و چێژ بەخش بونە، هەردوو یانە خاوەنی مێژوویەکی گەورەن، بەڵام ئێمە بۆ بردنەوە دەچینە بارسێلۆنا و هەموو ئامانجمانە سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بهێنین ''.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment