جومانە غەلای: هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان گرنگی بە هەرێمەکەیان دەدەن

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه ده‌كات، له‌مه‌ودوا كۆمیسۆن وردبینی له‌سه‌ر سكاڵاكانی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتیی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.
دووشه‌ممه، 21ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران، چه‌ند لیژنه‌یه‌كی بۆ وردبینیكردنی سكاڵاكان پێك هێناوه و له‌مه‌ودوا كار له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایانه ده‌كات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، دوای ته‌واوبوونی سكاڵاكان و وردبینیكردنیان و چه‌ند ڕێكارێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به ده‌نگه‌كان و دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر كورسییه‌كان له هه‌ر بازنه‌یه‌كدا، ئینجا كۆمیسیۆن ئه‌نجامی كۆتایی په‌سند ده‌كات.
ڕوونیشی كرده‌وه، له هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تدا 71 سكاڵایان به ده‌ست گه‌یشتووه، به‌ڵام تا ئێسته سكاڵاكانی ده‌نگدانی گشتییان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ڕێژه‌ی به‌شداریی هاووڵاتییان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رزه و زۆر باشه، ئه‌م مانای وایه خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستان گرنگی به هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان ده‌ده‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كۆمیسیۆن بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌نجه‌مۆریان ناخوێندرێته‌وه، بایۆمهترییانی نوێ كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند جار له ڕێگه‌ی مێدیاكانه‌وه داوای كرد سه‌ردانی بنكه‌كانی كۆمیسیۆن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داتاكانیان نوێ بكه‌نه‌وه.