سزای شەش مانگ زیندانی بۆ بەڕێوەبەری شارەوانیی مووسڵ دەرچوو

دادگای تاوانەکانی مووسڵ سزای شەش مانگ زیندانی بۆ بەڕێوەبەری شارەوانیی موسڵ دەرکرد، ئەمەش لە چوارچێوەی کۆمەڵێک سزایە کە دژی بەرپرسانی نەینەوا دەرچووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا بە مێدیای ناوخۆی ڕاگەیاند "دادگای تاوانەکانی مووسڵ، سزای شەش مانگ زیندانی و سزای داراییی بۆ 'عەبدولستار ئەلحەبو' بەرێوەبەری شارەوانیی موسڵ دەرکرد."

ئەو سەرچاوەیە ڕوونی کردەوە "بڕیارەکە بە تۆمەتی پێشێلکاریی کارگێڕی بووە کە لەلایەن بەڕێوەبەرەکە کراوە، بەتایبەتی سەبارەت بە کارەکەی و بەکرێدانی دوکانەکانی لە دەرەوەی ڕێکارەکان."

هاوکات دادگای تاوانەکانی موسڵ سزای شەش مانگ زیندانی بۆ نەجم جبوری، پارێزگاری پێشووی نەینەوا دەرکرد لەگەڵ سزای دارایی، بە تۆمەتی گواستنەوەی یاریگا وەرزشییەکان بە سەرپێچی یاسایی.

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment