ئەعرەجی: گەڕاوەکانی کەمپی هۆل شیاندنەوەی دەروونییان بۆ دەکرێت

ڕاوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وانه‌ی له كه‌مپی هۆل ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگه ببنه‌وه، "شیاندنه‌وه‌ی ده‌روونی"ـیان بۆ ده‌كرێت.
پێنجشه‌ممه، 24ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی له كه‌مپی هۆل ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق، له لایه‌ن تیمێكی تایبه‌تمه‌نده‌وه پشكنینی ئه‌منییان بۆ ده‌كرێت پاشان وه‌رده‌گیرێن بۆ كه‌مپی جیدعه له مووسڵ ده‌گوازرێنه‌وه.
قاسم ئه‌عره‌جی ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه له كه‌مپی جیدعه له لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاوه خولی "شیاندنه‌وه‌ی ده‌روونی"ـیان بۆ ده‌كرێت و پاشان تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگه ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌عره‌جی باسی له‌وه‌ش كردووه، دوای ئه‌وه‌ی شیاندنه‌وه‌ی ده‌روونیان بۆ ده‌كرێت، دوای ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خۆجێییه‌كان و هۆزه‌كان و كادیرانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كرێت و دواتریش ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌كانی خۆیان ده‌كرێته‌وه.