بانکی ناوەندیی عێراق بە بەهای 68 ملیار دینار سزا بەسەر بانک و کۆمپانیاکان دەسەپێنێت

بانکی ناوەندیی عێراق
بانکی ناوەندیی عێراق

لە چارەگی سێیەمی ئەم ساڵ بانکی ناوەندیی عێراق بە بەهای زیاتر لە 68 ملیار دینار سزای دارایی بەسەر بانک و کۆمپانیاکاندا سەپاندووە.

بانکی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بە پشتبەستن بە بنەماکانی شەفافییەت و چاودێریکردنی بانکی ناوەندیی عێراق  لەسەر بانک و دامەزراوە داراییەکاندا بە ئامانجی دڵنیابوون لە پابەندبوون بە یاسا و  ڕێنماییەکان، بانکی ناوەندیی عێراقی سزای دارایی و کارگێڕی بەسەر ئەو بانک و دامەزراوە داراییانەدا سەپاندووە کە ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندییان پشتگوێ خستووە.

بەپێی خشتەی سزاکانی بانکی ناوەندیی عێراق، کۆی گشتی سزا داراییەکان و سزا کارگێڕییەکان بۆ چارەگی سێیەمی 2024 بەم شێوەیە بووە: 

لە مانگی  ته‌ممووزدا، سزای دارایی بە بەهای 56,385,838,628  دینار و 49 سزای کارگێڕی سەپێنراون.

لە مانگی ئابدا، سزای دارایی بەبەهای 9,329,597,846 دینار و هەشت سزای کارگێری سەپێنراوە.

لە مانگی ئەیلوولدا، سزای دارایی بەبەهای 2,331,465,084 دینار و 13 سزای کارگێری سەپێنراوە.

 کۆی گشتی، سزا داراییەکان لە چارەگی سێێەم  68,046,901,558 دینار بووە و 70 سزای کارگێریش سەپێنراوە.

 
Fly Erbil Advertisment