زیاتر لە 700 هەزار فەرمانبەر لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کراون

سەرچاوەیەکی تایبەت لە هەژماری من بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 700 هەزار فەرمانبەر لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کراون و پرۆسەی تۆمارکردنەکەش بەردەوامە."
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی "300 هەزار کارتی بانکی دراوەتەوە بە فەرمانبەران و مووچەکانیان لە ڕێگەی کارتە بانکیەکانەوە وەردەگرن."
ئاماژەی بەوەش کرد "تاوەکوو ئێستا 250 ئەی تی ئێم 'ئامێری ڕاکێشانی پارە' لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دانراون و بڕیارە ژمارەی ئەی تی ئێمەکان بکەنە زیاتر لە 1000 دانە بۆ ئەوەی فەرمانبەران بە ئاسانی مووچەکانیان وەربگرن."