بەریتانیا؛ دۆسیەی "ڕاوچی ئافرەتان" تا دێت فراوانتر دەبێت

ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر خاوه‌نی فرۆشگه‌یه‌ك له له‌نده‌ن تۆمار كردووه كه له‌وه‌ته‌ی مانگی ئابی ساڵی ڕابردووه‌وه كۆچی دوایی كردووه، گه‌یشته سه‌رووی 400 كه‌س؛ ئه‌وان خاوه‌نی ئه‌و فرۆشگه‌یه به ده‌ستدرێژیی سێكسی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
پێنجشه‌ممه، 31ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، گرووپێك له پارێزه‌رانی قوربانیانی محه‌ممه‌د فاید، خاوه‌نی پێشووی فرۆشگه‌ی "هارۆدز"ـی له‌نده‌نی و یانه‌ی فولهامی ئینگلیزی ڕایانگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌وتوونه‌ته تۆڕی فێڵه‌كانی فاید، گه‌یشته 421 كه‌س و هه‌موو به‌ڵگه‌كانیش به‌رده‌ستن كاتێك فاید هه‌مووانی بۆ پڕكردنه‌وه و تێركردنی ئاره‌زووه سێكسییه‌كانی "ڕاو" كردوون، كه هه‌ندێكی له‌ناو فرۆشگه‌كه‌ی بووه و هه‌ندێكیش له هۆتێله تایبه‌ته‌كانی و هه‌ندێكی دیكه‌یش له‌ناو "به‌له‌مه تایبه‌ته‌كه‌ی"ـدا.

ئه‌و گرووپه‌ی پارێزه‌ران سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، تا دێت دۆسیه‌كه فره‌وانتر ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك له سه‌ره‌تادا ته‌نیا چوار ئافره‌ت سكاڵایان تۆمار كرد، به‌ڵام ئێسته گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی چوار سه‌د ئافره‌ت. جه‌ختیشیان كردووه‌ته‌وه، دوای ته‌واو به‌رده‌ستبوونی به‌ڵگه‌كان، یاسا كاری خۆی ده‌كات و ڕێكاره‌كان به جیددی ده‌گرێته به‌ر و سزای فاید و فرۆشگه‌كه‌ی ده‌دات، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه فرۆشگه‌كه‌ی له به‌ریتانیا ده‌ربكرێت.
شه‌ممه، 21ـی ئه‌یلوولی 2024، ژماره‌یه‌ك له پارێزه‌ران له له‌نده‌ن له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند: 150 ئافره‌تی دیكه سكاڵاتی یاساییان له دژی محه‌ممه‌د فاید میسری، خاوه‌نی فرۆشگه‌ی "هارۆدز"ـی له‌نده‌نی تۆمار كردووه و داوای گه‌ڕانه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مافه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن، ناوبراو ده‌ستدرێژیی سێكسی كردوونه‌ته سه‌ر.
پێنجشه‌ممه، 19ـی ئه‌یلوولی 2024، كه‌ناڵی (بی بی سی) به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی به ناوی "فاید: ڕاوچی ئافره‌تان" بڵاو كرده‌وه و تێیدا سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوبراو، له‌ناو هۆتێل و خواردنگه تایبه‌ته‌كانی، ده‌ستدرێژیی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر كچان و ئافره‌تان.
شه‌ممه، 21ـی ئه‌یلوولی 2024، وێبسایتی "هارۆدز" فۆرمێكی ئه‌لیكترۆنی بڵاو كرده‌وه و داوای له هه‌ر كه‌س كه خۆی به قوربانی ئه‌م دۆسیه‌یه ده‌زانێت، پڕی بكاته‌وه و به هاوكاریی پارێزه‌ران و به پێی بڕیاری دادگه، قه‌ره‌بوویان ده‌كاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، گاوت هاوجێنیس، سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی تۆپی پێی فولهامی ئینگلیزی بۆ ئافره‌تان له ماوه‌ی نێوان 2001 - 2003 ڕایگه‌یاندبوو: پێشتر له ماوه‌ی نێوان 1997 – 2013 یانه‌كه كه له لایه‌ن فایده‌وه خاوه‌نداریه‌تی ده‌كرا، ڕێكاری جیددی گیراوه‌ته به‌ر بۆ پاراستنی یاریزانه كچه‌كانیان له ده‌ستدرێژییه‌كانی فاید.
هه‌ینی، 20ـی ئه‌یلوولی 2024، چه‌ند پارێزه‌رێك ڕایانگه‌یاند: لانی كه‌م 37 ئافره‌ت له ئه‌مه‌ریكا، ئوسترالیا، مالیزیا، ئیتالیا، ڕۆمانیا و كه‌نه‌دا سكاڵایان له‌سه‌ر محه‌ممه‌د فاید میسری، خاوه‌نی فرۆشگه‌ی "هارۆدز"ـی له‌نده‌نی تۆمار كردووه و داوای گه‌ڕانه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مافه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن، ناوبراو ده‌ستدرێژیی سێكسی كردوونه‌ته سه‌ر.
ئه‌و پارێزه‌رانه هێمایان بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و ئافره‌تانه گوتوویانه له لایه‌ن محه‌ممه‌د فایده‌وه ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر، كه به‌شێكیان ئه‌و كات ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ 16 ساڵیدا بووه.

محه‌ممه‌د فاید له ئابی 2023 كۆچی دوایی كردووه. ئه‌و پێشتر خاوه‌نی فرۆشگه‌ی "هارۆدز"ـی له‌نده‌نی و هۆتێلی "ڕیتز" بووه له پاریس.
به گوته‌ی پارێزه‌ران، ئه‌و ئافره‌تانه له فرۆشگه‌كه و هۆتێله‌كه‌ی فاید كاریان كردووه و ئه‌و دوو شوێنه بۆ ئه‌وان وه‌كوو نێچیرگه بووه و "فاید له‌و نێچیرگهیه ڕاوی كردوون." ئه‌وان له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتیان "فاید دڕنده بووه."
فاید له 27ـی كانوونی دووه‌می 1929 له ناوچه‌كانی شاری ئه‌سكه‌نده‌رییه له میسر له دایك بووه و زۆری ته‌مه‌نی له به‌ریتانیا به‌سه‌ر بردووه، ساڵی 1985 بووه‌ته خاوه‌نی فرۆشگه‌ی "هارۆدز" و له ماوه‌ی نێوان 1997 – 2013ـدا خاوه‌نی یانه‌ی فولهامی ئینگلیزی بووه.