ناوبژیوانێكی كلاسیكۆ دوای 10 ساڵ نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات
ئیدواردۆ گۆنزلێز: مۆرینیۆ ویستی بۆ بردنه‌وه‌ی كلاسیكۆ پاڵپشتی بكه‌م

ئیدواردۆ گۆنزالێزی ناوبژیوانی ئیسپانی ته‌مه‌ن 53 ساڵ كه له هاوینی 2012 وازهێنانی له پیشه‌كه‌ی راگه‌یاند و خۆی خانه‌نشین كرد، له لێدوانێكدا نهێنییه‌ك له یاری كلاسیكۆ له باره‌ی خۆزێ مۆرینهۆ ئاشكرا ده‌كات.
له یه‌كه‌مین كلاسیكۆی خۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له یاریگه‌ی كامپ نوو بارسێلۆنا به 5 گۆڵی خاوێن یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
ئه‌م یارییه له لایه‌ن ئیدواردۆ گۆنزالێزی ناوبژیوان به‌ڕێوه‌چوو، دوای 10 ساڵ نهێنییه‌ك له باره‌ی مۆرینیۆ ده‌دركێنێت و ده‌ڵێت: پێش یارییه‌كه خۆزێ مۆرینیۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به ناراسته‌وخۆ فشاری بۆ سه‌ر دروست كردم، له كاتی یارییه‌كه‌ش به درێژایی 90 خولهك پاڵه‌په‌ستۆی خسته سه‌ر من و هه‌وڵی دا بڕیاره‌كان و لێدانی فیكه له به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید لێ بده‌م، ده‌یویست بۆ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه به‌كارم بێنێت و پاڵپشتی بكه‌م.
ئیدواردۆ گۆنزالێز ده‌شڵێت: له دوای كۆتایی یارییه‌كه ده‌ستم خسته سه‌ر شانی مۆرینیۆ و پێم گوت تۆ فشارێكی زۆرت خسته سه‌ر من و خۆت زۆر پێ لوتبه‌رزه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێكی لوتبه‌رز له ئێستادا لێره هه‌بێت ئه‌و كه‌سه منم نه‌ك تۆ.
ئه‌م ناوبژیوانه له باره‌ی یارییه‌كی دیكه‌ی كلاسیكۆ وه‌سفی گواردیۆلا ده‌كات و ده‌ڵێت: مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مۆرینیۆ ئاسانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گواردیۆلا قورستره، چونكه گواردیۆلا تا كۆتایی یارییه‌كه ده‌یه‌وێت تووشی هه‌ڵه‌ت بكات، له‌بیرمه له یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بوو كه گواردیۆلا منی زۆر بێزار كرد و یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید كۆتایی هات.
ئه‌و ناوبژیوانه ده‌شڵێت: پێش یارییه‌كه مۆرینیۆ هاته لام و گوتی هیچ یاریزانێكی ریال مه‌درید و ته‌نانه‌ت هانده‌رانیش به ناوبژیوانی تۆ دڵخۆش نین، به‌ڵام كاتێك ده‌ركه‌وت تۆ ئه‌و یارییه به‌ڕێوه ده‌به‌یت هانده‌رانی بارسێلۆنا دڵخۆش بوون.