پۆلیسی چین؛ قوتابییەک 25 کەس لە پەیمانگەکەی دەکوژێ و بریندار دەکات

پۆلیسی چین ئاماژه به‌وه ده‌كات، گه‌نجێك كه قوتابی په‌یمانگه‌یه‌كی پیشه‌ییه، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر په‌یمانگه‌كه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته و ژماره‌یه‌ك كه‌سی كوشتووه و بریندار كردووه.
شه‌ممه، 16ـی تشرینی دووه‌می 2024، پۆلیسی چین ڕایگه‌یاند، به پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه "گه‌نجێك"ـی ته‌مه‌ن 20 – 21 ساڵه و قوتابی په‌یمانگه‌یه، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر په‌یمانگه‌ی "وۆچی" پیشه‌یی تایبه‌ت به هونه‌ر و ته‌كنه‌لۆجیا له هه‌رێمی یانگسۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی چین و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا هه‌شت كه‌سی به چه‌قۆ كوشتووه و 17ـی دیكه‌یشی بریندار كردووه.
پۆلیسی چین ڕوونی كرووه‌ته‌وه، دوای ڕووداوه‌كه هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستگیر كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له باره‌یه‌وه ده‌ستیان پێ كردووه.
پۆلیسی چین سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، ئه‌و گه‌نجه دانی به هه‌موو شتێك‌دا ناوه و به پێی گوتهكانیشی، هۆكاری هێرشه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌كان كه‌وتووه، بڕوانامه‌ی پێ نه‌دراوه، هاوكات له‌وه تووڕه و نیگه‌ران بووه، كه له میانی خوله‌كاندا بڕه پاره‌یه‌كی كه‌می وه‌رگرتووه.