ڕاوچییەک لە سنوورى ئاغجەلەر دەستگیر کرا

یەکشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند "ڕاوی ماسى بەشێوەکانى (تەقەمەنى و ژەهر و کارەبا ) قەدەغەیە هەر کەسێک بەم شێوانە ڕاو بکات ڕووبەڕوى یاسا دەبێتەوە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى ئاغجەلەر لە کاتی دەرچونێکیان بۆ زێى بچووک 3 ڕاوچى دەبینن کە سەرقاڵى ڕاوە ماسین بە کارەبا، دوو لە ڕاوچییەکان هەڵدێن؛ مەفرەزەکە توانیان ڕاوچىیەک دەستگیر بکەن و دەست بەسەر یەک کڵاشنکۆف، 73 فیشەک، یەک تاپڕ، 5 فیشەک ، یەک مەخزەن، 36 کیلۆ ماسى، تۆڕ و ئۆتۆمبیلێکدا بگیرێت."
ڕاشیگەیاند "بە فەرمانى دادوەر فەرمانى دەستگیرکردن بۆ دوو ڕاوچییە هەڵهاتووەکە دەرچووە."
