سێ پێشمەرگە لە سنووری خورماتوو شەهید بوون

دیمەنی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو (ئەرشیف)
دیمەنی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو (ئەرشیف)

بۆمبێكی چێندراو بە هێزێكی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا دوو ئەفسەر و پێشمەرگەیەک شەهید بوون. 

هەرێم جاف، پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 17-11-2024، لە سنووری گوندی پەلکانە لە خورماتوو، بۆمبێكی چێنراو بە هێزێكی لیوای 20ـی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا تەقییەوە. 

بە گوتەی پەیامنێری کوردستان24، لە ئەنجامی تەقینەوەکە، عەقید سامان سابر سلێمان، فەرماندەی فەوجی سێی لیوای 20، عەقید محەممەد، ئەفسەری ئەندازە و پێشمەرگەیەک شەهید بوون؛ هەروەها سێ سەربازی سوپای عێراقیش بریندار بوون. 

پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوەش کرد، بریندارەکان و تەرمی شەهیدەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی خورماتوو. 

 

 

 
 
 
 
 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment